سەرەکی » مانشێت » كه‌ركوك، بانگه‌وازێک ئاراستەی ئه‌و کەسانە دەکرێت کە له‌ بواری ته‌ندروستیدا كار ده‌كه‌ن

كه‌ركوك، بانگه‌وازێک ئاراستەی ئه‌و کەسانە دەکرێت کە له‌ بواری ته‌ندروستیدا كار ده‌كه‌ن

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د

د. سدیق عومه‌ر ره‌سوڵ سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك، له‌ بانگه‌وازێكدا داوا له‌ دانیشتووانی شاری كه‌ركوك‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری ته‌ندروستی‌و پزیشكیدا كار ده‌كه‌ن‌و ئاره‌زوویان هه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك كار بكه‌ن به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە: تكامان له‌ پزیشكانی پسپۆری هه‌ناوی، پزیشكانی بواره‌ گشتییه‌كان، ده‌رمانساز، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، په‌رستاره‌ مێینه‌كان، تاقیگه‌كان، كارمه‌ندانی كارگێڕی، ئه‌ندازیاران… بێن به‌هانامانه‌وه‌و ده‌ست‌و قۆڵی لێهه‌ڵماڵن بۆ كاركردنی بێ وچان.

شێوه‌ی كاركردن به‌مجۆرانه‌ ده‌بێت: دروستكردنی كلینیكێكی راوێژكاری له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆراو، دروستكردنی تیمی گه‌ڕۆك به‌مه‌به‌ستی رێنماییكردن، چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان، پرژاندنی ده‌رمان له‌گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامه‌كان، دروستكردنی هێڵی گه‌رمی راوێژكاری. ئاماژەبەوەشدراوە:

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندیی به‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ بكه‌:

د. سدیق عومه‌ر 07708479999

د. حازم صادق 07719990990

د.علی عدنان ٠٧٧٠١٣٠٤٠٩٤

د. برھان عمر ٠٧٧٠١٥٣٩٨٧٥

د. صباح نامق ٠٧٧٠١٣٤٦٦٦٩

د. دانا صدیق ٠٧٧٠١٢٨٠٨٨٩

سلوی عبدالکریم ٠٧٧٠١٥٧٧١٩٢

د.لقمان صالح ٠٧٧٠١٤٧٣٤٢٦

دلێر یاسین ٠٧٧٠١٥٥٢٨٨٧

ئەزھەر صمد ٠٧٥٠٢٣٢٤٢٨٥

علی جمیل ٠٧٧٠١٣١٥٥٤٨

علی عبدالرحمن ٠٧٧٠١٣٠٦٤٩٦

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*