سەرەکی » وتار » ئەمەل جەلال » عیبرەت و فێربون لە سزاكانی كۆرۆنا

ژن پۆلەتیك

عیبرەت و فێربون لە سزاكانی كۆرۆنا

(1 )

كۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەی كە جیاواز لە بەكتریا بە لاساری مرۆڤ و سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستیەكان لە ڤایرۆسێكی مردووەوە دەبێتە مۆتەكەی مرۆڤایەتی بە هۆی نەزانین و سەرپێچی بریار و رێنماییە تەندروستییەكانی مرۆڤ لە ڤایرۆسێكی مردووەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤ و دەست بە گەشەكردن و لە ناوبردنی مرۆڤەكان دەكات و دەبێتە هەڕەشە لەسەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بۆیە دەمەوێت بە چەند وتارێك باس لەو پەندو عیبرەت و وانانە بكەم كە بەهۆی ڤایرۆسێكی بچووكی نەبینراوەوە هەموو مرۆڤایەتی لە جووڵە خست و كەرەنتینەی كردن، گۆڕانكاری گەورەی لە شێوازی ژیان كردو تەنانەت گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوت و داب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكانی كرد بە پێی هەر كۆمەڵگەیەك تەواوی جیهانی پەیوەست بە چەند رێوشوێنێكی گشتگیر كرد، یەكەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كە ئەم دوژمنە هیچ جیاكارییەكی نەكردو لە روی رەگەزی و چینایەتی واتە دانا و زانا، پزیشك و هاووڵاتی، هەژارو دەوڵەمەند، سیاسی و كاسبكار، سەرمایەدار و پاشا و سەرۆكی وڵاتە زلهێزەكان كە حوكمی جیهانیان دەكرد …هتد

هەموان لە بەردەم ڤایرۆسێك تووشی ترس و تۆقین و شڵەژان بوون و جیهانی سەرمایەداری دابەشكرد لە نێوان خۆپەرستی و بە هاناوەچوونەوە لە هەمانكاتدا روبەروی چەندین زیانی گەورە بوەوە بە هۆی وەستان و لاوازبوونی بازاری جیهانی و لەكاركەوتنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان كە بووە هۆی مایەپوچ بوونی دەیان سەرمایەدارو كۆمپانیای گەورە و دەرئەنجام بووە هۆی بیكاربوونی دەیان هەزار كەس تا گەیشتۆتە ئەوەی لە ئێستادا رێژەی بێكاری ئاستێكی تری تۆماركرد، ئەمانەو چەندین لێكەوتە و فاكتی جیاوازی هێنایە پێش، یەكێك لەو وانانەی كە كۆڕۆنا و كەرەنتین فێری كردین ئەوەیە كە مرۆڤ رابگرێت و بیوەستێنێت لەو لووت بەرزی خۆبەگەورەزانین و زاڵبونی منی باڵا بەسەر چین و توێژە لاوازە و بن دەستەكان، پێی وتین ئەی مرۆڤ دەتوانم بە بچووكترین و ئاسانترین ڕێگا لە جوڵە نا تەندروست و نادادپەروەرییەكانت راتبگرم و ژیانت لێ‌ زەوت بكەم، دەركەوت هەموو پاڵەوان و سەركردەو سەرۆك و بازرگان و سەرمایەدارەكانی جیهان زۆر بچوكترن لەوەی نمایشی دەكەن … چونكە ئەو نمایشانە جگە لە دروستكەرێكی وەهمی هیچی تر نەبوون! هەموو ئەو گەورەیی ولووت بەرزییە لە ماوەیەكی كورتدا كۆتایی هات و هەموان لە چوارچێوەی دیواری كۆشك و تەلارو ماڵەكانیاندا كەرەنتین كران و ترس لە تێكەڵ بون و چونە دەرەوە و …هتد زاڵ بوو بە سەر دەرون و بیری خەڵكەوە، وای لە هەموان كرد لەو راستیە تێبگەن كە چەند لاوازن لە بەردەم بچووكترین هەڕەشەی ڤایرۆسێك كە بە چاونابینرێت، كەواتە ئەم لوت بەرزی و خۆجیاكردنەوە و نادادییە لە پای چی؟

بۆیە كۆرۆنا پێمان دەڵێت سیستمی بەڕێوەبردنی حوكمڕانی خەلەلی تیایە و دەبێت بگۆڕرێت و پێشمان دەڵێت ئەوەندەی لە ژیاندان با توانا و هەوڵەكانتان بۆ خۆشگوزەرانی گشتی بێت و كۆتایی بە هەژمونی تاك سالاری بهێنن و ئەو جیاكاریییە رەگەزی و چینایەتیە تێپەڕێنن كە لە پێناو هاتنە دی مەرامە چاوچنۆكیەكانتان بەرپاتان كردوە، كە بووەتە هۆی سەرگەردانی دەیان خێزان و بێسەروشوێن بونی سەدان هاووڵاتی و لە ناوبردنی دەیان هەزار مرۆڤ، كۆرۆنا دوژمنێكی دادپەروەر بوو كە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی خستە بەردەم كۆمەڵێك پرس و دەیان پرسیاری بێ‌ وەڵامی خستە بەردەم زاناو شارەزایانی گەردون ناسی وتاقیگەیی بۆ پاراستن و ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی .كە لە وتارەكانی داهاتوومدا هەوڵ ئەدەم هەرجارەو پرسێك شرۆڤە بكەین لە پەراوێزو كاریگەری عیبرەت و فێریونەكانی سزاكانی كۆرۆنا یاخود كۆڤید 19 وەرمان گرتووە.

print

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*