سەرەکی » زانست » روسیا بەم تەکنۆلۆژیایە شەڕ لەگەڵ…

روسیا بەم تەکنۆلۆژیایە شەڕ لەگەڵ…

روسیا بەم تەکنۆلۆژیایە شەڕ لەگەڵ كۆرۆنادا دەكات

كەشتیی نوح

پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆڤید -19) لە جیهانداو بۆ خۆپارێزیی لەو ڤایرۆسە، دەسەڵاتدارانی روسیا پەنا دەبەنە بەر تەكنۆلۆژیای سەربازیی .
چاودێرانی تەندروستیی روسیا باس لەوە دەكەن كە رەنگە ئەو تەكنیكە سەربازییەی لەلایەن كۆڕی پیشەسازیی جەنگیی روسیاوە بەرهەم هاتووە یارمەتیدەر بێت لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە و ئەو تەكنۆلۆژیایەش بریتییە لە تەكنیكی (شاری پارێزراو) و پێشتر لە وڵاتانی خۆرئاوا سوود لەم تەكنۆلۆژیا زیرەكە وەرگیراوە بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر .

حكومەتی روسیاش ئەم تەكنۆلۆژیایەی بەوپەڕی كاراییەوە بەكارهێناوە و چەندین هەنگاوی خۆپارێزیی گرتۆتەبەر بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پێشكەشكردنی فریاكەوتنی سەرەتایی لەكاتی روودانی هەر شتێكی كتوپڕدا.

ئەوەی وای لە روسیا كردووە ئەم تەكنیكە بەكاربهێنێت، ئەوەیە کە بەهۆی ئەزموونی ئەو وڵاتە و پێشەنگایەتی لە بواری پیادەكردنی تەكنیكی (شاری پارێزراو) لەكاتی بەڕێوەچوونی ئۆلۆمپیادی زستانە كە لە شاری (سوشی) بەڕێوەچوو، هەروەها لەكاتی مۆندیالی (٢٠١٨) دا، سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە كە لەجیهاندا كەم وێنە بووە بە شێوەیەك میوانانی ئەو یارییانە هیچ كێشەیەكیان بۆ دروست نەبوو و نەشیانزانیووە كە نەك هەر خۆیان، بەڵكو هەموو شارەكە شەو ڕۆژ لەژێر چاودێریی بەردەوامدا بوون.

ئەم تەكنۆلۆژیای (شاری پارێزراو)ە دەتوانێت هەموو ناوچەیەك یان شارێك بخاتە ژێر چاودێرییەوە كە تێیدا سوود لە یەكەكانی هێزی تایبەت و هێزی بەرگریی ئاسمانیی و تەنانەت سیستمی (S-400) یش دەبینرێت.
رادارە جیاوازەكان و كامێرای تەلەفزیۆنی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كاری خۆیان دەكەن، هەروەها سیستمی ڤیدیۆشی تێدا بەكاردێت كە دەتوانێت رووخسارەكان بناسێتەوە و لەگەڵ ئەو كەسانەدا بەراوردی بكات كە پێویستە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و ئەوانەشی لەكەرەنتینەكردن هەڵاتوون، ئەمەش زیاتر ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەوڵاتانی دیكەوە گەڕاونەتەوە بۆ روسیا و دەكرێت ببنە هۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و تووشكردنی دانیشتووانی شارێكی دیاریكراو.

لەو ئامێرنەی لەم تەكنۆلۆژیایەدا بەكاردێت، هەندێكیان ئامێری هەستەوەری وردن كە پێوانەی پلەی گەرمیی لەشی گومانێكراوان دەكات، ئەگەر بەهەر جۆرە ماسكێك داپۆشرابێت و كەسی تووشبوو یان هەڵگری ڤایرۆسەكە بناسێتەوە.

سەرچاوە: Sputnik

 305 جار بینراوە