سەرەکی » زانست » COVID-19 Terminology

COVID-19 Terminology

*د.زەردەشت ئەحمد طە

چەندزاراوەیەکی زانستی بەکاردێت بۆ نەخۆشی کۆرۆنا …..

COVID-19 ناوی نەخۆشی کە یە کە لەسالی٢٠١٩بلاوبۆتەوەوەکورتکراوە

CO (Corona) VI(Virus) D(Disease) 19(2019).

SARS-CoV-2 ناوی ڤایرۆسەکەی نەخۆشی کۆڤید ١٩ یە..

Epidemic واتە بلاو بوونەوەی نەخۆشی یەکە لە شوێنێکی دیاری کراو چاینابوو بە جیھاندا بلاو نەبوو بووە.

Pandemic واتە بلاوبوونەوەی نەخۆشی کە لە زۆر بەی وولاتانی جیھان .

Quarantine واتەدوورخستنەوەی کەسانی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی تایبەت و جیاکردنەوەیان لە کەسانی تر و وە ئەو کەسانەش کە جێی گومانن کە ھەلگری ڤایرۆسەکەن لە شوێنێکی دیاری کراودا.

CDC (Centers for Disease Control) واتەسەنتەری چاودێری نەخۆشی کۆرۆنا.

WHO (World Health Organization) رێکخراوی تەندروستی جیھانی.

Social distancing واتەدوورکەوتنەوەی تاکە کانی کۆمەلگە خەلکی لە یەکتری و مانەوەیان لە مالەوە بۆ کۆنترۆل کردنی بلاو نەبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

Incubation period کاتی خایەنراو لە کەسێکەوە کە ڤایرۆسەکە وەرگرتووە تا ئەو ماوەی نیشانەکانی لێ دەردەکەوێت.

Outbreak زیادبوونی ژمارەی زۆری ھەلگری ئەم ڤایرۆسە.

Super-spreader (Superspreader) واتەبلاوبوونەوەینەی نەخۆشی بە شێوازی زۆر خێرا لە کۆمەلگەدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.

Index patient یەکەم کەس کە تووشی ئەم نەخۆشی یە بوو.

Confirmed کەسێک کە ھەلگری ڤایرۆسەکە یەو تووش بووەو دوای تێست دەردەکەوێت کە ھەلگری ڤایرۆسەکەیە ئەو کەسە بەوە تۆمار دەکرێت کە تووشی نەخۆشی گۆڤید ١٩ بووەو کەرەنتین دەکرێت و دەخرێتە ژێر چارەسەر.

Suspected واتە کەسێک کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ھەلگری ڤایرۆسی کرۆنابێت تێست بۆ دەکرێت لە چاوەروانی دەرچوونی ئەنجامی تێستەکەیە.

.2019-nCoV (2019 Novel Coronavirus)

Respirator ئەو ئامێرەی وەکە ماسک وایە کە لوتو دەم دادەپۆشێت بۆ ھەناسەدانی دەستکرد وە نەچوونە ژورەوەی ڤایرۆس بۆ ھەناسەی ئەوکەسانەی کە چاودێری نەخۆشەکان دەکەن.

Ventilator ئەو ئامێرەیە کە بەکاردێت بۆ ھەناسە دان.

Pneumonia ھەلئاوسانی سیەکان( Lung inflammation).

Chloroquine ئەو دەرمانەیە کە بەکاردێت بۆ نەخۆشی مەلاریا وە بۆ ئەم نەخۆشیە سودی ھەیە و بەکاردێت .

Communicable  واتە بە ئاسانی بلاو دەبێتەوە یان دەگوێزرێتەوە.

Recovered  ئەو کەسانەی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆراناو پاش کەرەنتیکردن و چارەسەر چاک بوونەتەوە.

 

*مامۆستا لە کۆلێژی زانست  شارەزا لەبواری پالیۆبایۆلۆجی

 

سەرچاوەکان

https://www.rochester.edu/coronavirus-update/terminology/

https://www.dictionary.com/e/respirator-vs-ventilator/?itm_source=parsely-api

https://www.merriam-webster.com/words-at-play/coronavirus-words-guide

 862 جار بینراوە