سەرەکی » زانست » روسیا دەمامكێك بۆ خۆپاراستن لە هەموو بەكتریا و ڤایرۆسێك دروستدەکات

روسیا دەمامكێك بۆ خۆپاراستن لە هەموو بەكتریا و ڤایرۆسێك دروستدەکات

كەشتیی نوح

كۆمپانیای (روستیخ)ی روسیا دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی دەمامكێك كە چەندین شێوازی بەركاهێنانی هەیە و كەسەكان لە هەموو جۆرە بەكتریا و ڤایرۆسێك دەپارێزێت.

وتەبێژێک بەناوی كۆمپانیاكەوە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ ئاشكرایكرد: كارگەی ناسراو بە(رامینسكۆی) بۆ بەرهەمهێنانی ئامڕازە وردەكان، یەكەمین بەشی ئەزموونیی ئەو دەمامكانەی بەرهەمهێناوە.

ئەو وتەبێژە ئەوەشی راگەیاندووە کە لە دروستكردنی ئەو ماسكەدا پشت بە تەكنەلۆژیای (TIOKRAFT) بەستراوە كە بۆ پاكژكردنەوەی هەوا بەكاردێت، چونكە خودی ئەو كارگەیە پێشەنگیی كارەكانی دروستكردنی ئەو ئامێر و ئامڕاز و سیستمانەیە كە هەوا پاكدەكەنەوە.

لێپرسراوانی كارگەكەش ئاماژەیان بەوە داوە کە كاتێك خواست لەسەر بەرهەمە نوێیەكەیان زۆرببێت، دەمامكی خۆپارێزیی تاكەكەسییش دروست دەكەن.
بەڕێوەبەرانی كارگەی (رامینسكۆی) لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەیانەوە دەڵێن: “ئەو دەمامكە زۆر بەكاردەبێت لە دژی هەموو زیندەوەرە مایكرۆسكۆبییەكان، لەوانەش بەكتریاكانی هۆكاری نەخۆشی سیل و پێكهاتە زیندەییەكانی، هەواو بەكتریاو بۆنە سروشتییە توندەكان”.

هەروەها ئەوان دەڵێن” ئەو دەمامكە لەشی مرۆڤ لە هەموو ئەو ڤایرۆسانە دەپارێزێت كە لە شێوەی دڵۆپدا لە هەوادا بڵاو دەبنەوە”.

ئەو دەمامكە فلتەری (TIOKRAFT)ی ئاوێتە لە ناویدا دادەنرێت و دەبێتە بەربەستێك لەبەردەم هەموو تەنۆلكە زیانبەخشەكاندا و بەهۆی تیشكی سەرو بنەوشەییەوە دابەشی دەكات بۆ دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو.

سەرچاوە: سپۆتنیك

 301 جار بینراوە