سەرەکی » هەواڵ » تره‌مپ هێرشێكى توند ده‌كاته‌ سه‌ر رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى

تره‌مپ هێرشێكى توند ده‌كاته‌ سه‌ر رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، هێرشێكى توند ده‌كاته‌ سه‌ر رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى.

تره‌مپ له‌ تویتێكیدا رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى به‌ كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى چین، تۆمه‌تباركردووە و ئاماژه‌ى به‌ چاوخشانه‌وه‌ى واشنتۆنیش كردووە به‌ هه‌ماهه‌نگییەکانیدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌.

به‌ وته‌ى ترەمپ، رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى، وڵاته‌كه‌ى به‌لاڕێدابردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێگرتن له‌ گه‌شتكردن به‌ره‌و چین و به‌و هۆیه‌وه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جیهاندا له‌ڕووى ژماره‌ى تووشبوان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا و رۆژانه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆر به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ندێك جار هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*