سەرەکی » مانشێت » پرسەنامەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كۆچی دوایی كامەرانی سە‌ید مە‌جید

پرسەنامەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كۆچی دوایی كامەرانی سە‌ید مە‌جید

هەڤاڵی بە‌ڕێز كاك دلێری سەید مەجید
ھە‌ڤاڵی بە‌ڕێز كاك حە‌مە‌جە‌زای سە‌ید مە‌جید
بە‌ڕێزان خێزان و كە‌سوكاری كاك كامە‌رانی سە‌ید مە‌جید

هەواڵی كۆچی دوایی كاك كامەرانی سە‌ید مە‌جید، لەشاری لەندەن، خەمبار و نیگەرانی كردین، لەم ماتەمە گەورەیەشدا خۆمان بەهاوبەش و بەشداری خە‌متان دەزانین و پرسەو سەرەخۆشیتان لەدڵەوە ئاڕاستە‌ دە‌كە‌ین.

كۆچكردوو پێشمە‌رگە‌یە‌كی دێرین و کەسایەتییەكی چالاك و كوردپەروەر و لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەر و قوربانیدە‌ری گە‌لە‌كە‌مان بوو‌، لە‌دە‌ستدانی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌موومانە‌.

لەخوای گە‌ورە‌ داواكارین جێگای بەهەشتی بە‌رین بێت و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

print

 11 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*