هه‌رچه‌نده په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له كێشوه‌ری ئه‌فریقیا هێواشتر له وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی له‌مساڵدا ئه‌و ڤایرۆسه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س له كیشوه‌ره ره‌شه‌كه‌دا، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لاوازی و دواكه‌وتوویی سیستمی ته‌ندروستی له وڵاتانی ئه‌فریقادا، چه‌نكه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له ناوچه قهرەباڵغهكاندا زۆر به‌خێرایی بڵاوببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه بتوانرێت بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ره‌نتین جێبه‌جێ بكرێت، له كاتێكدا سێ یه‌كی خه‌ڵك ئاوی پاكی خواردنه‌وه و ته‌نانه‌ت سابونیشیان ده‌ست ناكه‌وێت.
لیژنه‌ی ئابووریی ئه‌فریقای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 56%ی دانیشتووانی كیشوه‌ره‌كه له گه‌ڕه‌ك و خانووی هه‌ڕه‌مه‌كیدا ده‌ژین و ته‌نها 34%یان له خانوویه‌كدا ده‌ژین كه كه‌ره‌سته‌كانی ده‌ست شۆردنیان تێدایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌سته‌م بێت، بۆیه كیشوه‌ری ئه‌فریقا زیاتر دووچاری مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
ته‌رخانكردنی 100 ملیۆن دۆلار
لیژنه‌كه روونیكردۆته‌وه: ره‌نگه 30 ملیۆن كه‌س له‌و كیشوه‌ره ره‌شه‌دا دووچاری هه‌ژاری ببنه‌وه، بۆیه داوایكردووه كه وه‌كو سهلامهتییهك، 100 ملیۆن دۆلار بۆ كیشوه‌ره‌كه ته‌رخان بكرێت.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ره‌نگه كیشوه‌ری ئه‌فریقا ببێته سه‌رچاوه‌ی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه دوور له پایته‌ختی وڵاته‌كان، له شوێنه دووردهستهكانیش بڵاوده‌بێته‌وه، له كاتێكدا ئامێری پێویستیان نییه بۆ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.
له پایتهختهكانهوه به‌ره‌و شوێنه دوورده‌سته‌كان
ماچیدیسۆ موتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیقلیمی رێكخراوه‌كه له ئه‌فریقا به بی بی سی راگه‌یاند: له وڵاتانی وه‌كو باشووری ئه‌فریقا، نه‌یجیریا، كه‌ناره‌كانی عاج، كامیرۆن و غانا، رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی به‌دیكردووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له پایتهختهكانهوه به‌ره‌و شوێنه دوورده‌سته‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه. وتیشی: ئێستا له هه‌وڵی بهرگرتنداین له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی، چونكه وڵاتانی ئه‌فریقا توانای چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووانیان نییه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه كه‌م بكه‌ینه‌وه، كه پێویستیان به چاودێریی ورد و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یە، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌می و نه‌بوونی ئه‌و ئامێرانه‌ی یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا، به‌تایبه‌تیش له شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان.
سه‌رچاوه، ئاژانسه‌كان
234 جار بینراوە