لامه‌ركه‌زیی به ته‌عبیرێكی ساده واته: “هه‌ركه‌س به به‌ڕه‌ی خۆی”، له روانگه‌ی ئه‌م په‌نده كوردییه‌وه واته هه‌ر پارێزگایه‌ك به پاره‌و داهاته‌كه‌ی خۆی خۆی بژێنێت. جا پارێزگای سلێمانی به به‌راورد به‌هه‌ر پارێزگایه‌كی تری كوردستان كه داهاته‌كه‌ی زۆرتره، ده‌بوو له هه‌مووان باشتر له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه‌ی خۆی بژێت، به‌ڵام ترس له لامه‌ركه‌زیی رێگه نادات سلێمانی به به‌ڕه‌ی خۆی بژی، به‌ڵكو ئێستا زۆنی تر و شاری تریش له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی خزمه‌ت ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاكارانی ئه‌م پرسه سه‌ره‌و ژوور بڕواننه لامه‌ركه‌زیی و به‌دوو ئیداره‌یی لێی تێبگه‌ن، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێت ویستی خێر‌و خزمه‌تكار له ویستی شه‌ڕو گه‌نده‌ڵ جیابكرێته‌وه كه هه‌میشه ئه‌م دابه‌شكردنه له كوردستاندا هه‌یه، ناوچه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات به خزمه‌تكار و ناوچه‌یه‌كی تر به په‌راوێزخراو ره‌نگڕێژ ده‌كرێت. خراپیی كاركردن به مه‌ركه‌زیی له‌وه‌دایه به‌رپرسه‌كان له به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌شارنه‌وه و له سیستمی مهركهزییدا گه‌نده‌ڵه‌كان ناناسێنرێنهوه.
مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیی پێكدادانی هێزی ته‌مه‌ڵ و هێزی زیره‌كه، له مهركهزییدا پانتایی كاركردن بچووك ده‌بێته‌وه بۆ هێزی باڵا‌و براوه، تا هێزی براوه هه‌بێت، ده‌رفه‌ت به هێزی دووه‌م نادات، ئه‌ویش خزمه‌تی ناوچه و هاووڵاتیانی خۆی بكات.
لهلامهركهزیشدا، پانتاییه‌كه فراوان و ئاشكرا ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان كه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی دێته ده‌ستیان له پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیدا سه‌رفی بكه‌ن.
سیستمی لامه‌ركه‌زیی كارئاسانی ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی پارێزگاكان تا ده‌ستكراوه‌تر بن له خزمه‌تكردن، چونكه له‌و سیستمه‌دا داواكاریی هاووڵاتیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی زووتر ده‌گات و زووتریش وه‌ڵام ده‌درێته‌وه كه ئه‌مه له سیستمی مهركهزییدا كارێكی گران و قورسه، نموونه‌ی ئه‌م مه‌ركه‌زییه ته‌نها شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌نمونه دێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌قامه له چوارچێوه‌ی لامهركهزییدا بوایه، ئێستا نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه رووی ده‌مم له پارێزگاری سلێمانی بوو كه بۆچی ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له كوردستان سیستمی مه‌ركه‌زیی هه‌یه، ئه‌وا رووی ره‌خنه‌و گله‌ییمان له هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می حوكمڕانییه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، له‌پێش زایینیش‌دا پرسی سیستمی لامه‌ركه‌زیی به‌شێوه‌ی یه‌كه‌ی ئیداریی له میزۆپۆتامیادا په‌یڕه‌و كراوه، به‌ڵام داگیركارییه‌كان و پێچانه‌وه‌ی خێروبێری ناوچه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی داگیركه‌ره‌وه و بردنیان بۆ مه‌ركه‌ز، دۆخێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هێنا كه سیستمی مه‌ركه‌زیی بووه مۆدێلێكی ئیداری و به‌ڕێوه‌بردن و بۆئه‌وه‌ی داهات بۆ سه‌ردار و سه‌رۆكی زلهێزه‌كان بێت، نه‌ده‌بوو داهاتی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له ناوخۆدا بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان سه‌رف بكرێت.
317 جار بینراوە