سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » كێ‌ چی لە كۆڵ نابێتەوە؟

كێ‌ چی لە كۆڵ نابێتەوە؟

هەرێم بایكۆت و ئیضراب
كارمەند خەفەت و عەزاب
قەتەر فیكری وەهابی
ئەفغانستان ئیرهابی
وەزیر كۆڕو فێستیڤاڵ
ژن ئیش و كاری ناوماڵ
قەندیل قەسفی ئەردۆغان
حكومەت رەخنەی پەڕلەمان
نەخۆش سۆنەرو ئیكۆ
فەلەستین نەتانیاهۆ
عەرەب نەعرەی عەرەبی
عیراقیش حەشدی شەعبی
حیجاز عائیلەی سعود
شەوی بەرات داری عود
رووس سەیارەی مۆسكۆفیج
دكتۆر نەخۆشی موزعیج
مەقالە غەڵەتی چاپ
حیزب سەركردەی خراپ
ئێران گوشاری ترامپ
لووت عازەبە و نیشانە
كورد ئەم حكومەتە جوانە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*