كۆمپانیای (apple) ئامادەكاریی دەكات بۆ خستنەڕووی تازەترین و پێشكەوترین كۆمپیوتەری (MacBook Pro)ی تایبەت.
ئەم ئامێرە نوێیە چەندین تایبەتمەندیی و تەكنیكی نوێی تێدا بەكارهێنراوە لەوانەش تەختەكلیكی نوێ لە جۆری (Magic Keyboard) تەختەكلیلی جادویی ، كە لەكاتی نوسیندا كەمترین دەنگی دێت و بە تەواوی لە پیسبوون و تۆزاوی بوون پارێزراو دەبێت.
هەروەها ئەم ئامێرە نوێیە ڕووكاری زۆر ناوازەی دەبێت و بە تەواوی لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە و كێشەكەی تەنها (١.٣٥)كیلۆگرام دەبێت، سكرینی (Retina) و بە پێوانەی ( ١٣) بۆسە و بە تێكرایی ڕۆشناییی (٥٠٠)مۆم /مەتر دەبێت و تایبەتمەندیی (True Tone)ە كە واقعییەتی تەواو دەدات بە وێنە.
ئەم كۆمپیوتەرە نوێیە (Touch Bar) ی دەبێت كە بە دەست لێدان كار دەكات بۆ كۆنترۆلكردنی بەرنامەكان و سیستمی دەنگ و ڕووناكیی، جگە لە تایبەتمەندیی (Touch ID) و تەختەی كۆنترۆڵی(Force Touch).
هەروەها بەپرۆسیسەری(Core i7-1068NG7)كاردەكات كە زۆر باشترە لەكۆمپیوتەرەكانی ئێستا وڕامەكەی (٣٢،١٦)گیگابایتە، رۆمەكەی (٤) تیرابایتە.
ئەم كۆمپیوتەرە نوێیانە سیستمی كاركردنێكیان بۆ زیاد كراوە كە تایبەتمەندیی Battery Health Managemenی هەیە كە كۆمپانیای ئەپڵ گەشەی پێداوە و ئێستا تاقیدەكاتەوە و بۆ پاراستنی مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانی لە لەناوچوون و درێژكردنەوەی تەمەنی گریمانەیی ئەو ئامێرانە.
سەرچاوە: العلم والتكنولوجیا
321 جار بینراوە