لە قەدەغە کردنی نیقاب لە ئۆستریا (نەمسا)وە بۆ قەدەغە کردنی ئیسلام لە ئەوروپادا
لەڕۆژییەکشەممە 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، لە ئۆستریا قانونی قەدەغە کردنینیقاب(پەچە،روبەند) پۆشین لە شوێنە گشتییەکانی خستە قۆناغی جێبەجێکردنەوە .
حکومەت دووپاتیکردۆتەوە ئەو قانونە کە پێدا ئەگرێت لەسەر ئەوەی ئەبێت رووخساری ژنان لە قژەوە تا خوار چەناگە بە دەرەوە بێتو شاراوە نەبێت، ئامانجەکەی پاراستنی پێودانگەکانی ئۆستریایە.
قانونەنەکە لەکاتێکدا چووە بواری بواری جێبەجێکردنەوە کە هەڵبژاردنی گشتیی بەڕێوە بوو،سەرەنجام پارتیخەڵک بەڕابەرایەتی سباستییان کۆرتیسی راستڕەوی کۆنسەرتیڤو پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو زۆرینەیان بەدەستهێناو پێکەوە حکومەتیان پێکهێنا، قانونەکەش قەدەغەبوونی پەچەو بورقەعو نیقابو لەچکی ئیسلامیی ئەگرێتەوە. وەک ئامارێکیش کە کراوە لە ئۆستریانزیکەی 150 ژن بورقەعیان لە رووخسار کردووە.
وەک هەندێک لە ناوەندە گەشتیارییەکان ئاماژەیان بۆ کردووە بەم قانونە، گەشتیارانی وڵاتانیئیسلامیی سڵ ئەکەنەوەلە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە .
لە ساڵی 2011ەوە بەلژیکاو فەرەنسا نیقابیان قەدەغە کردووە،پەرلەمانی هۆڵەندەشسەرگەرمی تاوتوێکردنی هەمان رێوشوێنە .
خاتو ئەنگێڵا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیاش پێویستیی قەدەغەکردنی نیقابی لە ئەڵمانیا دووپاتکردەوە، کە لە چوارچێوەی قانوندا بێت.
بەم بڕیارە وڵاتێکی دیموکراسیی وەک ئۆستریاشچووە ریزی ئەو وڵاتە پێشکەوتووانەی کە هەستیان بە مەترسییو ترسناکیی ئەو نەریتە دروستکراوەی ناو حزبە ئیسلامییەکان کردووە، کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو ئاسیادا بەهۆی لاوازییو گەندەڵیی حکومەتەکانیانەوە، سەپاندویانە بەسەر کۆمەڵەکاندا کە هەموویان فەرمانو ئیلهامیان لە عەرەبستانی ئال سعودو قەتەرو ئیماراتو تورکیای ئەردۆگانەوە وەرگرتووە .
ئێستا ئەو وڵاتە ئەوروپاییانە دوای ئەزموونێکی سەخت بۆیان روونبۆتەوەو ساغ بۆتەوە کە ئیسلامەکانیدانیشتووی وڵاتەکانیان دیموکراسییو مافی مرۆڤو ئازادییە تاکە کەسییەکان ئەقۆزنەوە، نەک هەر بەتەنیا نەریتی دواکەوتووی خۆیان لەناو ئەو پێشکەوتنو گەشەسەندنە مەزنەی مرۆڤایەتیدائەسەپێنن، بەڵکو پیلان دائەڕێژن بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ژەنگ گرتووی چەقبەستوی ناو دەقە کۆنەپەرستییەکەیان،کە کردووشیانەو بەپارەو پولی زۆرو زەوەندی ئەو دەوڵەتانەی ئاماژەیان بۆ کرا، وێڕایدروستکردنی چەندین مزگەوتی پەروەردکردنو بەرهەم هێنانی خۆکوژ لەناو ئەوروپادا ، دەیان بێئیشو خووگیری مادەی سڕکەرو پیاوکوژ، یان هەرزەکاری سەرلێشێواوی بێسەرپەرشتی ئەوروپایشیان راکێشاوە بۆ ناو تاقمە تێرۆریستییەکانی داعشو رەوانەی سوریاو عیراقو لیبیاو پاکستانو تورکیاو ئەفغانستانیان کردوون. هەموو ئەم تاوانە پیلان بۆ داڕێژراوانەلە پشت ئەو عەباو پەچەو بورقەعو نیقابو ریشو پانتۆڵو دیسداشەو پانتۆڵ کورتانەوەن کە سیمای ئەوروپایان تێکداوە. هەر بۆیە پارتی ئەڵتەرناتیڤ لە پێناوی ئەڵمانیادا کە ئیسلام بەئیمپریالیزمێکی نوێ ناو ئەبات، ئەمجارە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەڵمانیادا دەنگێکی زۆری هێنا. ئێستا ئەوروپابۆی ساغ بۆتەوە ئەو رووپێدانو کرانەوەیە بەرامبەر ئیسلامییەکان زیانی گەورەی داوە لە بنەماو پێودانگەکانی ئازادییو نەریتی پێشکەوتوو و شارستانیی ئەوروپا، بۆتە مەترسییەک کە رووداوەکانی داگیرکاریی ئیسلامیی جارێکی تر دووبارە بێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە ئەنجامی خەمساردیی ئەوروپاییەکان خۆیان بێت، هەر بۆیە رۆژی شەممە 16ی دیسامبەر لە پراگی پایتەختی چیک هەزار کەس بەنوێنەرایەتی نۆ پارتی راستڕەووئەنتی ئیسلامو پەنابەران کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەترسییخۆسەپاندنەی ئیسلام لە قاڕەکەیاندا کە خاتوو مارلن لۆپیانلە فەرەنساو بەڕێز خێرت ڤیڵدرەز لە هۆڵەندا لەڕیزی پێشەوەی ئامادەبوواندا بوون. لە کوردستانە کڵۆڵەکەی خۆشماندا هەمان حاڵەت زاڵ بووە. ئەگەر چی لە ساڵانی چلو پەنجادا لە عەرەبەکانەوە نەریتێکی دزێوی پەچە گرتنەوە رووی کردە کوردستانو ژنانی ماڵەوەی لە سلێمانیش گرتەوە، بەڵام ئەو خووە دزێوە لە ساڵانی شەستا رەوییەوەو بووە عەیبە، تەنانەت وایلێهات ژنی پەچەدار بە سواڵکەرو خراپ ناو ئەبرا، کەچی لەم سەردەمی پێشکەوتنەدا ئەوەتا بورقەعو نیقابپۆشاکی ئیسلامیی لە شوێنە گشتییەکانو زانکۆو نەخۆشخانەکانو ریشدارو شەرواڵ کورتی فیکری تێرۆری ئیسلامیی کڵاشە ئەکاتو سیمای شارستانیو پێشکەوتووی شارەکانی کوردستان بە تەواوی شێوێنراوە. دیمەنی شەقامو خوێندنگاو زانکۆی شارێکی وەک سلێمانی تەنانەت قەزایەکی وەک هەڵەبجەو قەڵادزێش، لە ساڵانی پەنجاو شەستو هەفتاو هەشتاو ناوەڕاستی نەوەددا، لەگەڵ ئێستادا ئاسمانو رێسمانە. راستە پێشکەوتن بە جلوبەرگ نییە، بەڵام ئەو سیمایەی ئەمڕۆ ئەبینرێت مەرامێکی لە پشتەوەیەکە رێگرە لە پێشکەوتنو کۆمەڵ بەرەو نائومێدیو گۆشەگیریی بەرەوپاش گەڕانەوە ئەبات، بۆیە ئەوروپاییەکانیشبەخۆیاندا چوونەتەوەو ئەو رێوشوێنانە ئەگرنەبەر بۆ تەسککردنەوەی رووبەری دواکەوتووییو بەئیسلامکردنی کۆمەڵ، کە هەقە ئەگەر ئیرادە هەبێت لە کوردستانیش هەڵمەتێکی جەماوەریی بۆ بکرێت، بۆ رێگرتن لە پیلانی بەداعشکردنی کۆمەڵوخۆسەپاندنی ئیسلامییەکان، کە بیرکراوەو رووناکبیرەکان دەستپێشخەر بن، چونکە حکومەت ئەو کارە ناکاتو ئیسلام سەرچاوەیەکی قانونەکانە لەهەرێمەکەماندا، سەرەتا ئەوە ئەرکی گەلە ئەو هەژموونی تورکیو سعودیو قەتەرییە رەت بکاتەوە، دواتریش حکومەت ناچار بکات ئەو نەریتە نامۆو هاوردە کراوە قەدەغە بکات.