سەرەکی » هەواڵ » هوك:دەستبەرداری هاوپەیمانەكانمان نابین

هوك:دەستبەرداری هاوپەیمانەكانمان نابین

لێپرسراوێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن دەستبەرداری هاوپەیمانەكانی نابێت لە وڵاتانی كەنداو.

بریان هوك لێپرسراوی دۆسێی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانی لە كەنداو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرەڕای گۆڕانكاریی هێز لە ناوچەكەدا، حكومەتی واشنتۆن ئاستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی و هاوپەیمانەكانی لە كەنداو زیاتر دەكات.

ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە روونیشیكردەوە: ئیدارەی كۆشكی سپی سوورە لەسەر هەر وەڵامدانەوەیەكی سەربازیی ئێران، ئەگەر ئەو وڵاتە بیەوێت مەترسی لەسەر بەژەوەندییەكانی ئەمریكا دروست بكات.

print

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*