سەرەکی » هەواڵ » د.فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێ دەكات

د.فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێ دەكات

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

د.فوئاد مەعسوم لەپەیوەندییەكەیدا، هیوای خواست سەرۆك وەزیران و كابینە وەزارییەكەی، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوەو بەرپرسیارانە بەرەنگاری تەنگژە ئابووری‌و دارایی‌و تەندروستییەكان ببنەوە، كە هەڕەشە لەوڵات دەكەن.

هەروەك متمانەی خۆی بەتواناكانی كازمی و حكومەتەكەی دەربڕی بەلێپرسراوێتییەكی نیشتمانی‌و بەپەرۆشەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسێ هەڵپەسێردراوەكاندا بكەن، وێڕای ئاڵۆزی‌و ئاستەنگەكانی ناوخۆی عیراق‌و هەردوو گۆڕەپانی ئیقلیمی‌و نێودەوڵەتی.

لای خۆیشییەوە، كازمی؛ سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ د.فوئاد مەعسوم و ئومێدە راستگۆكانی؛ دەربڕی و جەختیكردەوە كە حكومەتەكەم حكومەتی چارەسەر دەبێت و بەرپرسیار دەبێت لەهەموو ئاستەنگەكان‌و پەڕاندنەوەی عیراق‌و گەلەكەی بەرەو سەقامگیری‌و ئاشتی.

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*