سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار سێ بروسكەی پیرۆزبایی پێگەیشت

سەرۆك كۆمار سێ بروسكەی پیرۆزبایی پێگەیشت

سەرۆك كۆمار سێ بروسكەی پیرۆزبایی لە‌ سەرۆك و جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و جێنشینی ئەبوزەبی-وە پێگەیشت، بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، سێ بروسكەی پیرۆزبایی لە شێخ خەلیفە كوڕی زاید ئال نهیان ‌سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، شێخ محەمەد كوڕی راشد ئال مەكتوم جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات‌و شێخ محەمەد كوڕی زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی، پێگەیشت بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.

لەبروسكەكانیاندا، سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئیمارات‌و جێنشینی ئەبوزەبی، هیوای تەندروستیی باشیان بۆ سەرۆك بەرهەم و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانیان بۆ گەلی عیراق خواست.

print

 93 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*