سەرەکی » هەواڵ » روسیا قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی سیستمی ئێس 500ی دەستپێكرد

روسیا قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی سیستمی ئێس 500ی دەستپێكرد

یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا رایگەیاند: وڵاتەكەی دەست بە تاقیكردنەوەی سیستمی موشەكی بەرگریی ئێس 500 دەكات. ئەوەشی خستۆتەڕوو: تەواوی سیستمەكە ئامادەیە و ئێستا چۆتە بواری تاقیكردنەوە و لەلایەن تیمەكانەوە چاودێری دەكرێت.

ئەو بەرپرسە روسییە رایگەیاند: ئەو سیستمە سیستمێكی زۆر پێشكەوتووە و تاكو ئێستا زیاتر 75 %ی كارەكانی تەواو بووە.

پێشتریش ئەلیكسی كریڤوروچكو جێگری وەزیری بەرگریی روسیا رایگەیاندبوو كە قۆناغی یەكەمی سیستمی موشەكی ئێس 500 لە ساڵی 2021 تەواو دەبێت‌ و قۆناغی دووەمیشی لە 2025 كۆتایی پێدێت.

print

 199 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*