سەرەکی » مانشێت » سەرۆكی پەرلەمان: پەرلەمان كۆنابێتەوە تا ئەوكاتەی نەبێتە شوێنی خواستی هەموو لایەنەكانپەڕە 2

سەرۆكی پەرلەمان: پەرلەمان كۆنابێتەوە تا ئەوكاتەی نەبێتە شوێنی خواستی هەموو لایەنەكان

*پەرلەمان ئەوكاتە كۆدەبێتەوە باس لە كێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات

*بانگهێشت بۆ كۆبوونەوە ناكەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی كە كۆبوونەوە سوودی هەیە بۆ خەڵكی كوردستان

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پەرلەمان كۆنابێتەوە تا ئەوكاتەی نەبێتە شوێنی خواستی هەموو لایەنەكان و باس لەكێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات، ئەوكاتە كۆدەبێتەوە كە بە شكۆیەكی تایبەت و متمانەیەكی تایبەت، بچێتەوە ناو پەرلەمان.

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەیامی فراكسیۆنەكانمان وەرگرت و سەردانی ئێمەیان كرد، دواتر بڕیار دەدەین كەی لەگەڵیان كۆدەبینەوە، چۆن ئەوان نیگەرانییان هەیە لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، منیش وەك سەرۆكی پەرلەمان نیگەرانیم هەیە.

وتیشی: پەرلەمان كۆنابێتەوە تا بەوشێوەیەی لێنەیەت كە خواستی هەموو ئەو هێزانەیە كە لەنێو پەرلەمانی كوردستان هەن، پەرلەمان ئەوكاتە كۆدەبێتەوە باس لەكێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات، ئەوكاتە كۆدەبێتەوە كە بەشكۆیەكی تایبەت و متمانەیەكی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان.

سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاند: بانگهێشت بۆ كۆبوونەوە ناكەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی كە كۆبوونەوە سوودی هەیە بۆ خەڵكی كوردستان.

print

 265 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*