سەرەکی » مانشێت » رێكەوتنی بەغدا و هەرێمپەڕە 3

شرۆڤەی رۆژ

رێكەوتنی بەغدا و هەرێم

هەواڵ و بەدواداچوون

وێڕای بەردەوام بوونی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا روون نییە كە ئاخۆ هەرێم و بەغدا، دواجار لەسەر چی رێكدەكەون؟.

چارەسەری كێشەكان بەپێی دەستوور
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق، لە كارنامەی حكومەتەكەیدا كە كوردیش دەنگی پێدا، رایگەیاند: دەستوور كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا یەكلادەكاتەوە.

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لەبارەی پرسی رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمەوە، دەڵێت: تائێستا هیچ رێكەوتنێك نەكراوە.
پێشتریش وەفدی دانوستانكاری حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان لە راگە‌یە‌نراوێكدا، ئاماژەی بەوەدا «گفتوگۆكانی نێوان حكومە‌تی فیدراڵ و حكومە‌تی هە‌رێم، بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ چارە‌سە‌ری گونجاو».

بەپێی راگەیەنراوەكە، وەفدی دانوستانكاری حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق و لایە‌ن و حزبە‌ سیاسییە‌كان، ژمارە‌یە‌ك لە‌ ‌پە‌رلە‌‌مانتاران، لە‌ بە‌غدا کردووە، بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان. بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش ‌دوو لیژنە‌ی دارایی و نە‌وتیی لە‌نێوان هە‌ردوولا (حكومە‌تی فیدراڵ و حكومە‌تی هە‌رێم) پێكهێنران كە‌ وە‌ك تیمێكی هاوبە‌ش كاریان لە‌سە‌ر دیاریكردنی گرفتە‌كان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارە‌سە‌ركردنیان، دە‌كرد، ئاماژەبەوەشدراوە «كۆبوونە‌وە‌كان ئە‌رێنی بوون و خاڵە‌كانی ناكۆكی نێوان هە‌رێم و عیراق دیاریكران و تیمە‌ هاوبە‌شە‌كان چە‌ندین پێشنیازیان ئامادە و گەڵاڵە‌ كرد بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ بنە‌مای كاركردنی پێكە‌وە‌یی تا گە‌یشتن بە‌ رێكە‌وتنی تە‌واوە‌تی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی نوێی عیراق». هەر بەپێی راگەیەنراوەكە «دە‌رئە‌نجامی كۆبوونە‌وە‌كان، لە‌سە‌ر پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێم و نە‌وت، ئاڕاستە‌ی حكومە‌تی نوێی عیراقیش كراون و گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە ‌داهاتوودا تا گە‌یشتن بە‌ چارە‌سە‌ری گونجاو».

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

هەروەك بڕیاریشە بەم نزیكانە وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. ئێستا چ هەرێم و چ بەغدا، چاوەڕێی گەیشتنە رێكەوتنێك دەكەن كە بەرژەوەندیی هەردوو لایەنی تێدا پارێزراو بێت. ئەمەش بۆ بەغدا بەتایبەت بۆ كازمی پرسێكی گرنگە.

بەغدا و هەرێم، هەردووكیان لە سەر چەند وردەكارییەك كە بە وردەكاریی هونەریی ناوی دەبەن، كێشەیان هەیە، هەرێم تائێستا ناوەند بەوە تۆمەتبار دەكات كە بەشە بودجەی كوردستانی رەوانە نەكردووە، بەغداش هەرێم بەوە تۆمەتبار دەكات كە پابەند نییە بە رادەستكردنی نەوت بۆ كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت»سۆمۆ».

ئەوەی هەیە، ئەوەیە ئێستا هەرێم دوای چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران، پابەندبوونی خۆی بە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا دووپاتكردۆتەوە، لێپرسراوانی بەغداش لە ئاستی جیا جیادا چەندینجار تەئكیدیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەپێی دەستوور كردۆتەوە.

 1,573 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*