سەرەکی » هەواڵ » کازمی رەزامەندە لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم

کازمی رەزامەندە لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەدات.

سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، ئەو بڕەپارەیە بەشێكی ئەو بودجەیەیە كە پێشتر حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینارد.

وتیشی: ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت 52 ملیاری كەمترە لەو بڕەی كە پێشتر بۆ مووچە رەوانەی دەكرد.

print

 267 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*