سەرەکی » هەواڵ » عیراق.. راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوەپەڕە 24

عیراق.. راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عیراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی درێژكردەوە.

لە راگەیەنراوێكدا بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئاشكرایكردووە: “لە ئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـــــا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژكردەوە.

رونیشكراوەتەوە: ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوه.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عیراقی لەچوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

print

 283 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*