سەرەکی » مانشێت » نوێ و نوێبوونەوە

نوێ و نوێبوونەوە

بەشی بەدواداچوون و چاودێری

2

سەرمایەی شانازی یەكێتی و رێبازی مام جەلال بۆ ئەوە خوڵقاوە ببێتە دەستمایەی تەواوكردنی ئەركەكانی ستراتیژی (ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەنووس)، نەك بكرێتە پێخۆری كەڵەكەكردنی سەرمایەی شوێنی تر و رێبازی تر كە لە شوێنی خۆی و ئاراستەی خۆی تووشی پەككەوتن و رۆچوون و شێپڕەوی هاتووە و بە سەد ئاین و ئۆین باری نالەباری خۆی پێ راست ناكرێتەوە.

نوێبوونەوە و سەركردایەتییەكەی، نوێبوونەوە و نەوە جۆربەجۆرەكانی، جەماوەر و تێكۆشەر و هەڵسوڕاوەكانی لە تەنیشت خۆیانەوە و هاوزەمانی دەركەوتنی ئەوان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، حزب و رەوت و چالاكی سیاسیی تریان بینیوە و دەبینن كە وەك دێڕی نەمری شیعری كوردی دەڵێ (لە پڕ هاتن و لە ناكاو چوون)، بەڵام چونكە ئەزموونی قەدبڕ، یان بەلاڕێدا چوون، یان هەڵپەی زوو چوون بوون، نەبوونە دەستمایە بۆ سبەی و نەبوونە ئەلتەرناتیڤ بۆ یەكێتییەكەی جەدوای لە پێویستی قۆناغەكانەوە وەردەگرێت، بۆیە بێ زیادەڕۆیی و لە خۆڕازیبوونی حزبی، هەر یەكێتی خۆی ئەلتەرناتیڤی خۆیەتی و ژانی نوێبوونەوە لەم دووڕیانەدا رێك لە دایكبوونی ئەلتەرناتیڤێكی رەسەنی یەكێتییە لە هەناوی یەكێتی خۆیەوە. هەڤاڵەكانی یەكێتی نوێبوونەوە ئەمە دەزانن و لەسەر سەركردایەتیی نوێی یەكێتییە بە سیاسەتێكی ژیرانە ئەوە بكات كە دەسپێكی نوێبوونەوەی خۆی بكاتە دەسكەلای تێهەڵچوونەوەی دەوروبەرەكەشی. پێكەوە درك بەوە بكەن هێز لە یەكێتیدا. هێز لە یەكێتی نوێبوونەوە و تێهەڵچوونەوەی هەموواندایە لە دەوری یەكێتییەكی بەهێز و سەنتراڵدا.

ئەم تەشخیسە بۆ ئەوە نییە هیچ هێز و لایەنێك لە یەكێتی تەوەللا بن و وەسفی زاتی بكەنە بەربەستی بەردەم پێكەوەیی و خڕبوونەوەی هێزی دیموكراسیی و نوێخوازی لە بزووتنەوەی كوردایەتیدا، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوانیش دەتوانن گێڕانەوەی خۆیان بپارێزن و برەوی پێ بدەن مادام دەیانهێنێتەوە سەر (بانە)ی پێكەوەیی و تەگبیری هاوبەش لەگەڵ یەكێتیدا، یەكێتی بەكردەوە چاوی لەسەر دووڕیانی (بانە)كەیە و هەڵسەنگاندنە جیاوازییەكانیش بە خوێندنەوەی شێنەیی مێژوو دەسپێرێ، نایكاتە لەمپەڕی بەردەم لێكگەیشتی پێویست بۆ ئەمڕۆ. بۆیە كاتێتی وەكو جاران، ئەمما بە ئەرزێكی نوێباو، دەست بە ئەڵقەی ناوخۆیی ستراتیژی هاوسەنگی سیاسیی و بگرە ویستی زۆرانبازییەكی شەریفانەوە بگرین.

print

 73 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*