سەرەکی » مانشێت » لە رۆژژمێری خشتەی هەفتەیادی یەكێتیدا

لە رۆژژمێری خشتەی هەفتەیادی یەكێتیدا

31/5 رۆژی كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی

كەمئەندامانی سەنگەر ئەو تێكۆشەرانەی سەنگەری نەبەردین كە بەشێكی جەستەی خۆیان بە شۆڕش بەخشی و لە شەهیدی گەڕانەوە، تا شاهیدی لەسەر داستانەكانی بەرگری و رزگاری بدەن.
زیندانیانی سیاسیش، پێشمەرگەكانی سەنگەرێكی تری موقاوەمەتن.

لەو سەنگەرەدا هاواری ئازادی بەسەر قامچی بەعسدا زاڵبوو (كەم ژیان و كەڵ ژیان) لەسەر دیواری زیندان نووسرا. ئەدەبی رازی لاواندنەوە ((برا دوور و خزم دوور و كەسم دوور))بووە ژانرێكی نوێی ئەدەبی شۆڕشگێری.

لەو مقاوەمەتەوە یاداشتەكانی زیندان و ئەدەبی زیندان لە هەندێك كایەی ئەدەبی ئینسانیدا گەیشتە ترۆپك.

لە دروشمەكانی یادی (45) ساڵەدا هاتووە: سڵاو لە زیندانیانی سیاسی و كەم ئەندامانی سەنگەر و تێكۆشەرانی رێكخستنە نهێنییەكان.

1/6 رۆژی جەماوەری یەكێتی

1/6 رۆژی یادە جەماوەرییە گەورەكەیە، یادە مەزنەكەی دامەزراندنە. جەماوەری یەكێتی رووبارە گەورەكەیە كە ماسییەكانی شۆڕش و كوردایەتی بەوانەوە زیندووبوون، بەوانەوە پایەدار و پاڵپشت و دڵگەرمبوون، بۆیە یەكێتی لە ئەدەبیاتی خۆیدا نازی ئەم جەماوەرەی كێشاوە كە نازی یەكێتی كێشاوە.

دەستەواژەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، جەماوەری بەشەرەف، كوردەواری و كوردایەتی و (یەكێتییەكەتان) كە مانای گێڕانەوەی یەكێتییە بۆ خەڵكەكەی، زادەی ئاوێتەبوونێكی ئەزەلییە.

هەموو ساڵێك یادی حزبی شەهیدان، حزبی جەماوەری كوردستان، بێ زەماوەندە مەزنەكە تێنەدەپەڕی، ئاهەنگی جەماوەری لە سورداش و ئاهەنگە مەزنەكانی دوای راپەڕین و رزگارییش بۆنەی گەورەی نمایشی ئاوێتەبوونی یەكێتی بوو لە گەڵ خەڵكەكەی.

جەماوەری یەكێتی سەرمایەی نەتەوەیی لەبننەهاتووی یەكێتییە لە رێی خەباتی درێژخایەندا.

ئەمساڵ هەموو یەكێتییەكان پابەندی پەیامی خۆپارێزی دەبن و بۆنە گشتییەكە بۆ كاتێكی شیاوتر هەڵدەگرن. كاتێك رەشەبای كۆرۆنا وڵاتی ئێمە و سەرزەمینی ئاوەدانی چۆڵ دەكات و كۆڵ دەدات.

لە رۆژی یادە مەزنەكەدا سڵاو لە جەماوەری یەكێتی بە پەیمانێ كە داوتانە بە كورد و خاكی كوردستان

print

 73 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*