سەرەکی » ئابووری » ئاشكرا كردنی سامانی پەرلەمانتارانی عیراق

ئاشكرا كردنی سامانی پەرلەمانتارانی عیراق

وێڕای ئەوەی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێكی دەركرد بۆ پابەندكردنی لێپرسراوانی وڵاتەكە بۆ ئاشكراكردنی سامانەكانیان، بەڵام تائێستا رێژەی لە ٧٠٪ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە.
سەرباری ئەوەی لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێكی دەركرد تا لە رێیەوە سەرجەم لێپرسراوانی وڵاتەكە ناچار بكات سامانەكانیان ئاشكرا بكەن، بەڵام تائێستا ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی عیراق‌و پەرلەمانتاران قەبارەی سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانیش تائێستا رێژەی لە ٧٠٪ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە، بە جۆرێك تائێستا تەنها ٦٢ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی‌و ١٣ پەرلەمانتاری یەكێتی هێزەكان‌و ١٢ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی كوردستانی‌و پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی مەدەنی‌و هەشت پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی‌و دوو پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی‌و چوار پەرلەمانتاری كەمینەكان سامانەكانیان ئاشكرا كردووە.
لەبەرامبەریشدا تائێستا رێژەی لە ٦٨٪ی پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاساو رێژەی لە ٧٩٪ی پەرلەمانتارانی ئەحرار و لە ٦٢٪ی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نیشتمانی‌و لە ٥٠٪ی پەرلەمانتارانی فەزیلەو لە ٧٨٪ی پەرلەمانتارانی متحدون و ژمارەیەك لەپەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردییەكانیش سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە .
بەپێی بریارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دەركرا، پێویستە هەر لە لێپرسراوێك لەماوەی سێ مانگدا سامانی خۆی‌و ئەندامانی خێزانەكەی‌و سەرجەم ئەو موڵكانەی بە ناوی خۆی یاخود ئەندامانی خێزانەكەیەوەیەتی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*