سەرەکی » هەمەڕەنگ » رۆڵی شازادە دیانا دەبینێت

رۆڵی شازادە دیانا دەبینێت

پێگەی Deadline بڵاویکردۆتەوە، کە لە ساڵی 2021دا فیلمێکی نوێ دەربارەی ژیانی شازادە (دیانا) خانمی کۆچکردووی بەریتانیا بەرهەمدەهێنرێت. پێگەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە (کریستین ستیوارت) ئەکتەری سەرەکی زنجیرە فیلمەکانی (Twilight) رۆڵی (شاژنە دیانا) دەبینێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەو دیاریکردنی(کریستین ستیوارت) بۆ بەشداریکردنی لەم فیلمەدا، لەناو خەڵکدا قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئەوان پێیانوایە کە (کریستین ستیوارت) ناتوانێت بەشێوەکەی سەرکەوتوو رۆڵی ئەو کەسێتییە ببینێت، پێیانوایە خانمە ئەکتەری بەتواناتر زۆرن بتوانن لە (کریستین ستیوارت) سەرکەوتووانە و جوانتر رۆڵی ئەو کەسێتییە بەرجەستە بکەن.

شایانی باسە فیلمەکە بەناوی «Spencer»ەوە بەرهەمدهێنرێت، بەڵام بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە لەوەی کێ دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی رۆڵی شازادە (چارلز) ببینێت.

print

 41 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*