سەرەکی » وتار » خۆپشاندانی‌ شارستانیانه‌ یان ئاژاوه‌گێڕی‌؟

خۆپشاندانی‌ شارستانیانه‌ یان ئاژاوه‌گێڕی‌؟

عەبدوڵڵا حاجی‌ سەعید*

توشی‌ كاره‌ساتێكی‌ ترسناك و نه‌خوازراو بوو ئه‌ویش كاره‌ساتلی‌ (16) ئۆكتۆبه‌ر بوو . جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ (2014)وه‌ كوردستان توشی‌ قه‌یرانێكی‌ ئابوری‌ و دارایی بوو كه‌ تائێستا ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ به‌ شێوازێكی‌ خراپتروو ترسناك تر.
به‌هۆی‌ سه‌پاندنی‌ ئابڵوقه‌ی‌ ئابوری‌ له‌لایه‌ن حوكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌وه‌ به‌داخستنی‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان و بڕینی‌ بوجه‌و مووچه‌ جگه‌ له‌وه‌ش تا ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌رده‌می‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی‌ دایه‌ ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ مامۆستایان و فه‌رمان به‌ران و مووچه‌خۆران به‌گشتی‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌ بارودۆخێكی‌ نا هه‌مواردا بژین له‌ڕووی‌ ده‌رامه‌ت و ژیان و گوزه‌رانه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ‌ له‌م ڕاستیه‌ لابدات هه‌موو لایه‌ن و خه‌ڵكی‌ به‌ویژدان ئه‌مه‌ ئه‌سه‌لمێنێ‌ به‌به‌رده‌وامی‌ گوشار خراوه‌ته‌ سه‌ر حوكومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌سه‌ڵات داران بۆچاكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داوای‌ ڕه‌وای‌ خه‌ڵكین له‌گه‌ڵ داوای‌ ئه‌و خۆپشیان ده‌رانه‌ین به‌شێوازی‌ شارستانیانه‌ داوای‌ چاكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ مووچه‌ ده‌كه‌ن دور له‌ توند و تیژی‌.
به‌ڵام ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی‌ له‌م ڕۆژانه‌ی‌ ڕابردوودا كرا له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ بۆ داوای‌ ڕه‌وای‌ خه‌ڵك نه‌بوو بۆ تێكدانی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو به‌تایبه‌تی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ و شار و شارۆچكه‌كانی‌ ده‌ور و به‌ری‌ په‌لاماردانی‌ باره‌گاكانی‌ حزبه‌كان وداموده‌زگاكانی‌ حوكومه‌ت، به‌كار هێنانی‌ چه‌ك له‌لایه‌ن ئاژاوه‌ گێڕانه‌وه‌ و ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ده‌ست بردن بۆ مڵك و ماڵی‌ تایبه‌ت به‌جۆرێك خاه‌وه‌ن دووكانه‌كانی‌ ناو بازاڕه‌كانی‌ سلێمانی‌ شه‌ویان ڕۆژ ئه‌كرده‌وه‌ به‌دیار دووكانه‌كانیانه‌وه‌ نه‌وا له‌ لایه‌ن تاڵان چی‌ و ئاژاوه‌ گێڕانه‌وه‌ تاڵان بكرێن ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ جوڵه‌ی‌ كار و كه‌سابه‌ت له‌بازاڕه‌كانی‌ شار و شارۆچكه‌كان وه‌ستا و كاسپكار و دووكانداره‌كان زه‌ره‌ر مه‌ند بوون به‌شێكی‌ زۆر له‌ چه‌ماوه‌ر خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ خۆپشاندانه‌نه‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئارمی و سه‌قامگیری‌ و تێك ئه‌چێ‌ و ڕێگه‌ بۆ ناحه‌زانی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان خۆش ئه‌كات بۆ ئه‌نجامدانی‌ پلانه‌كانیان بۆ له‌ناو بردنی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێی‌ كوردستان .
باشتر وایه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه‌ -كاسبكاران –فه‌رمانبه‌ران- رۆشنبیران-مامۆستیان ده‌ست له‌ناو ده‌ست یه‌ك و یه‌گرتووبن به‌رگری‌ له‌مانه‌وی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێم بكه‌ن كه‌به‌خه‌باتی‌ سه‌ختی‌ درێژخایه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌كومان به‌ده‌ست هێنراوه‌ ببنه‌ گوشارێكی‌ گه‌وره‌ بۆسه‌ر حوكومه‌تی‌ ناوه‌ند بۆ ئه‌وی‌ بكه‌وێته‌ دانوسان و گفتوگۆ بۆ جێیه‌جێ‌ كردنی‌ داوا و داخوازیه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان و لابردنی‌ ئابڵوقه‌و گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ .
حوكومه‌تی‌ هه‌رێم (3) مانگی‌ ماوه‌ ته‌مه‌نی‌ یاسایی خۆی‌ ته‌واو بكات، هه‌ڵبژاردن بكرێت دواجار حوكومه‌ت و په‌رله‌مانی‌ هه‌ڵبژێردراو بێته‌كایه‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌شێوازێكی‌ دڵسۆزانه‌و شارستانیانه‌ گوشار بكرێت بۆچاكردنی‌ ژیان و گوزه‌ره‌نی‌ خه‌ڵك و دابین كردنه‌ مووچه‌ ده‌رفه‌ت به‌م ححوكومه‌ته‌ بدرێت و پشتیوانی‌ بكرێت بۆ ئه‌نجام دانی‌ چاك سازی‌ .

*یاریدەدەری سكرتێری‌ گشتی‌ بۆكار وباری‌ بازرگانی‌ .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*