سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » فیلمی دڵخوازەكە

فیلمی دڵخوازەكە

بابەتی سۆزداری نێوان ژنانی كۆشكی پاشایەتی بەریتانیا لەو بابەتانەیە كە زۆری لەبارەوە نووسراگوتراوە و بنەماڵەی پاشایەتیش بەردەوام ئینكاری بوونی ئەو جۆرە پەیوەندییە یان كردووە. بەڵام مەسەلەی سۆزداری لەنێو دەسەڵاتی پاشایەتی دا و لەسەردەمی شاژنە ئاندا قسەی زۆری لەسەر كراوە، ئەم بابەتە نەك هەر لە كۆشكی پاشایەتی بەریتانیا بگرە لەنێو دەسەڵاتداران چ لە كۆن و چ تازە هەبووە و هەیە. قسە لەسەر زۆرێك لە دەسەڵاتدارەكان دەكەن كە دڵخوازی هاوڕەگەزی خۆیان بوون. ئەم فیلمەش چیرۆكی شاژنە ئانە لەگەڵ دڵخوازەكەیدا كە خاتوو سارا ی نەنكی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم وینستۆن چەرچڵ.

لە ئینگلتەرای سەرەتای سەدەی هەژدە شاژنە ئان شاژنی بەریتانیا ئەو خاتوونە لاوازەی دەستی بەسەر تەختی شاهانەدا گرتبوو. بەهۆی حەزی سێكسی و سۆزداری بۆ هاوڕێ كچەكەی خاتوو سارا چەرچڵ” نەنكی چەرچڵ” ساراش توانی بەكاری بهێنێت بۆ بەرزكردنەوەی پیگەی بنەماڵەكەی خۆی لە ناو دەسەڵاتی بەریتانیادا. بەوەشەوە نەوەستا ئازاری شاژنە ئانی زۆر دا، بەجۆرێك كە دەیزانی شاژن عاشقی بووە خۆی لێ ئەدزییەوە.

بەوەش شاژنە ئان تووشی خەمۆكی بوو. بۆیە لەدواییدا شاژنە ئان عاشقی خزمەتكارەكەی دەبێ بەناوی ئەبیگەیڵ و سارا چەرچڵ فەرامۆش دەكات بەوەش سارا دەكەوێتە كار بۆ ناوزڕاندنی و ناشیرینی دەكات. گەرچی شاژنە ئان مێردی هەبووە، بەڵام زۆرتر سەودای سێكسی و سۆزداری بۆ ژنان هەبووە. ئەمەش هەتاوەكو ئێستا لە بەریتانیادا قسەی لەسەر دەكرێ.

ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی 2018یە. ئۆلیڤیا کۆڵمان و ئێما ستۆن و رەیچڵ ویتس ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. یۆرگوس لارسیمۆپ دەرهێنەری فیلمەكەیە. كاتی فیلمەكەش لە 119 خولەك پێكدێ. ئەم فیلمە براوەی خەڵاتی ئۆسكارە و براوەی 154 خەڵاتی ترە و پاڵێوراوە بۆ 271 خەڵاتی تر و زمانی فیلمەكەش ئینگلیزییە.

ئەدەب و هونەر

print

 191 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*