سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » دەستم لە ھەویرە

دەستم لە ھەویرە

بەڕاستی بێ ویژدانییەکی گەورەیە لەخۆتەوە خەتێکی راست و چەپ بھێنیت بە دەستکەوتەکانی دوای راپەڕیندا و بڵێی وەڵا کاکی خۆم سفر ھیچ بەدەستەوە.

پیاو ئەبێ قسەیەکیش بۆ دز بکات و بشیڕێنێ بڵێ نەخێر ھیچ وانییە.

ئەگەر بە تەزبیحی ویژدانێکی ئەبڵەق مونجەزاتەکان بژمێریت، بۆت دەرئەکەوێ کە میللەتەکەمان لە قومارە سیاسییەکەدا براوەیەکی گەورەیە و زۆری قازانجە.

ھەموو شتەکانی تر بخەرە ئەولاوە با قەرەباڵغی دروست نەبێ و تەنیا ھەر چاوێک بە قامووسی زمانە دیشلەمەکەماندا بگێڕە، بزانە سەرت لە کاری خوا سووڕنامێنێ کە ئەو ھەموو کەلیمات و زاراوە جوان و تازانەی پەیڤینی ئەمڕۆمان گشتیان لە سایەی سەری راپەڕین و ئافاتەکانییەوە دروست بوون،

مەسەلەن: ھەڵسوڕاو، خزمانی جاف، کافتریا، چالاکوان، خوێندنی ئۆنلاین، لیوای تایبەت، گەڕەکی فیرعەونەکان، بندیوار، گەنگەشە، دۆلاراوا، مەعرەزی علوجەکان، گەندەڵ، تۆزوبا، مژار، یوتێرن، فایلدار، مۆنۆمێنت، بایکۆت، سنووری دێگەڵە، بانگخواز، فراکسیۆن، چاکسازی، پەرلەمانتار، بنەماڵە، خۆسەر، ئاودیو، تەکەتول، داھات، رێکەوتنی گوڵەخانێ، زۆنی زەرد، کێوماڵ، یەکینە، ناوچە دابراوەکان، شەڕی براکوژی، ئەفسەر بەمووچە، شۆرت لیست. گردبوونەوەی جەماوەری، قەستەرە، ھاوڕەگەزباز، بەحری ئیجە، کۆبەند، شیرینی، ئۆپەراسیۆن، راگەیاندنی سێبەر، یاسای ئێواران، سەنگەر گواستنەوە، خوێندنی پارالیڵ، قبوڵ خاص، گۆڕی بەکۆمەڵ، تواناسازی، پڕۆتۆکۆل، تەحریم و تەجریم، بووجە، پاکسازی، گرێبەست، مۆڵ، دیبەیت، پاشەکەوتی مووچە، سازان، کوڕەمەسئول، میوانخانە، ریفراندۆم، پەناگیر، خواردنی دیلیڤەری، کەرەنتین و…

print

 433 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*