سەرەکی » هەمەڕەنگ » نوێترین پرۆژەی کەیوان کەریمی

نوێترین پرۆژەی کەیوان کەریمی

وردەکارییەکانیی بەرنامەی نوێترین پرۆژەی سینەماکاری کورد “کەیوان کەریمی” لە لایەن “ئینستتیوتی فەرەنسا” لە بازاڕی ئۆنلاینی حەفتاو سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2020 کە ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، راگەیەندرا.

بازاڕی ئۆنلاینی حەفتاو سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان، بە ناونیشانی سەرەکی (Marché du Film) لەڕۆژانی 22 تا 26/6/2020 بەڕێوەچوو.

سینەماکاری کورد “کەیوان کەریمی” بە نوێترین و دووهەمین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناوی “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” وەکوو 10 باشترین پرۆژەی بەرچاویی دنیا لە بەشی (La Fabrique du Cinema)لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان لە ساڵی 2020 هەڵبژێردرابوو، لەم رووداوە گرنگە سینەماییەدا بەشداربوو، وردەکارییەکانی بەرنامەی “دە پڕۆژە لە سینەمای جیهان بۆ داهاتووی سینەما” لە پاڤیۆنی “ئینستتیوتی فەرەنسا” لە بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان راگەیاندرا.

ئەم پرۆژەیەی “کەیوان کەریمی” لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، بە شێوەی پیشەیی رێکخراو سیناریۆکەی ئامادەبووە، هەروەها ئەو بەڵگانەی کە بۆ فەندی جیهانی پێویستە، بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردی جیهانیی، بە بۆچوونی دەرهێنەرانی ناودارو هەروەها رێخراوە سینەماییە گرنگ و پیشەییەکان ئامادەکراوەو ئێستا لە قۆناغێکدایە کە بۆ یەکەمینجار، “ئینستتیوتی فەرەنسا” لە بازاڕیی ئۆنلاینی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەناسێنێت و دەیفرۆشێت، هەروەها لە بازاڕە سینەماییەکاندا دەیخاتەڕوو.

مەنسوور جیهانی

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*