سەرەکی » وتار » شەڕە قسەی ناو میدیا نامانگەیەنێت بە ھیچ

شەڕە قسەی ناو میدیا نامانگەیەنێت بە ھیچ

بڵێسە جەبار فەرمان

بە دروستکردنی بابەتی جەدەل لەسەر قەوارەی ھەرێم و دژە ھەرێم، خەڵک چەواشە مەکەن. ھەرێمی کوردستان دەستوورییە و بە کەس ھەڵناوەشێتەوە.
ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان گۆڕینی دەستوور و راپرسی گەرەکە، کە لەم ھەلومەرجەی عیراق پێیدا تێدەپەڕێت، سەختە و بگرە مەحاڵە.

بە لێدوانی سەیر و سەمەرە لەسەر مووچە و گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا، خەڵکی مەخەڵەتێنن. ھەموو کەسێکی ئیداری دەزانێت کە ئەمە مەسەلەیەکی ئیداری و میلاکاتە و ھەر فەرمانبەرێک سەر بە وەزارەتێکە و میلاکی ھەیە لەسەر وەزارەتەکەی، بۆ گواستنەوەی مووچە دەبێت میلاک بگوێزرێتەوە.

واتا دەبێت میلاکی تاک بە تاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بگوێزرێنەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی مەرکەز. ئەمەش بێجگە لەوەی گۆڕینی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەگەیەنێت و بێ نان کردنی ئەو ھەموو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکاندا کاردەکەن، ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمیش دەگەیەنێت کە وەکو ئاماژەم پێدا ھەرێم دەستوورییە و بێ گۆڕینی دەستووری عیراق و راپرسی، ئەمە ناکرێت.

تکایە ھاووڵاتیان بەم لێدوانانە کە ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ئیداریی نییە، سەرقاڵ مەکەن.
یەکتری بە دژی یاسای چاکسازیی تەخوین مەکەن،
چاکسازیی بە بڕینی نانی چەند کەسێک ناکرێت کە خێزان و مناڵیان ھەیە، چاکسازیی بە شەفافییەتی داھات و گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت.
وەرن ھەموو لایەنەکانی ھەرێم پێکەوە
بێ یەکتری تەخوینکردن بە نانیشتمانی،
بێ وەڵام و وەڵامدانەوەی یەکتری،
بێ تۆمەتبەخشینەوە بە یەکتری،
بێ لێدوان و نووسینی نامەنگقی،
بێین و بە دوای چارەسەردا بگەڕێین
با بێین و خەونی دوژمنەکانمان بە پەرتەوازەیی کورد لە گۆڕ بنێین.
با بێین و چارەسەری ریشەیی بدۆزینەوە و
ھیچ سەخت نییە.
ھەزار میل بە یەک ھەنگاو دەستپێدەکات.
با دەست پێبکەین
ھەموو پێکەوە………

*لە ئەکاونتی نووسەرەوە وەرگیراوە.

print

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*