سەرەکی » کەلتوور » کتێبی دەهۆڵپەڕە 24

کتێبی دەهۆڵ

هونەرمەند وریا ئەحمەد یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە جگە لەوەی وەک موزیکژەن کاری هونەری بەرهەمهێناوە و لە بواری نووسینی هونەریشدا خاوەنی چەندین کتێبە و نوێترین بەرهەمی کتێبێکە بە ناونیشانی دەهۆڵ.

لەم چەن رۆژەدا ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر کتێبی (دەهۆڵ)ی هونەرمەند وریا ئەحمەدی بە چاپ گەیاندووە، کتێبەکە بە هیچ شێوەیەک باسی ئامێری دەهۆڵ ناکات، بەڵکو (100) دانە گۆرانی فۆلکلۆری و رەسەنی کوردی لەخۆگرتووە، گۆرانییەکان لە کۆکردنەوە و شیکردنەوە و (نۆتە)ی موزیک و هۆنراوەکانیش بەهەردوو پیتی (لاتینی) و (عەرەبی) لەلایەن خودی هونەرمەندەوە کراون، ئەمە جگە لە دەستنیشان کردنی ناو و جۆری (رەزم)ی گۆرانییەکان و رادەی سەرکەوتن و دابەزینی گۆرانییەکان و جۆری مەقامەکان.

شایانی باسە دیزاینەر عوسمان پیرداوود ئەرکی بەرگ و سەرپەرشتی هونەری کردووە. کتێبەکە لە چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین. هەولێر) چاپکراوە. کتێبەکە قەوارەی گەورەیە و (252) لاپەڕەیە.

 254 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*