سەرەکی » هەواڵ » جێگری سەرۆك وەزیران زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان دەستپێكردووە

جێگری سەرۆك وەزیران زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان دەستپێكردووە

لە دوای گەڕانەوەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێكردووە بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی دانوستانەکان و هەڵوێستی هەرێم لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

print

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*