سەرەکی » وەرزش » بۆچی رەنگی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیوە؟

بۆچی رەنگی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیوە؟

تیپی مارسیدس رایگەیاند، بڕیاریداوە رەنگی ئۆتۆمبێلەكەی لەم وەرزەی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن- دا بگۆڕێت بۆ رەش كە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەكات.

ئۆتۆمبێلەكانی مارسیدس بەوە ناسراون لەو پاڵەوانێتییەدا هەمیشە رەنگیان رەساسی بووە، بەڵام چەند رۆژێك پێش دەستپێكی وەرزی نوێ، رەنگی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆ رەش گۆڕیوە كە شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە.

ئەم هەڵوێستەی تیپی مارسیدیس بۆ پاڵپشتییە لە مردنی جۆرج فلۆید لە ئەمریكا كە شێوازی گیان لەدەستدانەكەی تەواوی جیهانی هەژاند، لویس هامیڵتۆنی بەریتانی پاڵەوانی جیهانیش لەم پاڵەوانێتییەدا، تاكە شۆفێری رەش پێستی پاڵەوانێتییەكەیە و لە تیپی مارسیدس دایەو یەكێكە لە وەرزشكارە چالاكەكانی ئەو هەڵمەتە.

لەبەر ئەوە مارسیدس بڕیاریداوە وەكو پاڵپشتی بۆ ئەو هەڵمەتە و شۆفێرەكەشی، ئەو كارە ئەنجام بدات و ئەم هەنگاوەی تیپەكەش بووەتە جێگەی سەرنجی شۆفێرە بەریتانیەكە.

ماوەتەوە بڵێین وەرزی 2019-2020 – ی فۆرمۆلا وەن دوای زیاتر لە چوار مانگ دواكەوتن، رۆژی 5/7/2020 لە نەمسا دەست پێدەكاتەوە، سەرەتاش دوو قۆناغی پاڵەوانێتییەكە لە گۆڕەپانی رێدبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

print

 157 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*