سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەهۆی گۆرانییەکەوە ترەمپ دەدەنە دادگا

بەهۆی گۆرانییەکەوە ترەمپ دەدەنە دادگا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گۆرانییەکی تیپی میوزیکی (رۆلینگ ستۆنز) بەکاردەهێنێت.

ئەمەش وای لە ئەندامانی ئەم تیپە میوزیکییە کردووە کە داوا لە دۆناڵد ترەمپ بکەن بۆ لەمەودوا ئەگەر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژارنەکاندا ئەم گۆرانییە بەکاربهێنێت، ئەوا لەدادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.

ئەندامانی گروپەکە ئەوەشیان راگەیاندووە کە لەگەڵ رێکخراوی (بی ئێم ئەی) کە رێکخراوێکە کاردەکات بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمە هونەریی و میوزیکییەکان لەکارکردن و هەوڵدایە هەتا بتوانێت چیتر رێگە نەدرێت بەرهەمە هونەریی و میوزیکییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لەئەمریکا بەکاربهێنرێت.

شایانی باسە ئەو گۆرانییەی کە ترەمپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەکاریدەهێنێت، ساڵی 1969 بەرهەمهێنراوەو یەکێکە لەبەرهەمە دیارەکانی تیپی میوزیکی (رۆلینگ ستۆنز).

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*