سەرەکی » ئابووری » كوردستانی نوێ ده‌قی پڕۆژه‌ی سیستمى لامه‌ركه‌زی كارگێڕى و دارایی بڵاوده‌كاته‌وه‌

كوردستانی نوێ ده‌قی پڕۆژه‌ی سیستمى لامه‌ركه‌زی كارگێڕى و دارایی بڵاوده‌كاته‌وه‌

یه‌كه‌ی ئابووری

رۆژی 1ی 7ی 2020، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌ دوتوێی (32) لاپه‌ڕه‌دا ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، كه‌ 122 پێشنیاز له‌ بواره‌كانی (دارایی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان، فه‌رمانگه‌كانی پۆلیس، شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان) له‌خۆده‌گرێت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار مانگه‌ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و دارایی سلێمانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌ ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بۆچوونیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت سوود به‌ داهاتووی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

 

print

 929 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*