نەک… نا

*پێشبڕکێ زەرورە، بەڵام نەک بە سەیارە و لە جادەی سەهۆڵەکە.

*کارێکی زۆر چاکە حزبەکان خۆشەویست بن، بەڵام نەک لای تورکیا.

*پێم باشە سڵاوات لێ بدەن، بەڵام لە چارەنووسی خانەقین نا.

*ئیعتیادییە وەزیر بنوێت، بەڵام نەک لە گوێی گادا.

*لاریمان نییە مەنجەڵەکەت شیلاوگ و پێچکەی تیا بێت، بەس نەک بۆ نەخۆشی ئینعاش.

*قەیچێکا ئەولادی خۆت بکەی بە حیمایە، بەڵام ئەوەی سەر بێشکە نا.

*زۆر پیاوانەیە کوردستانت لەبیر بێت، بەڵام هەر بۆ سوێندی درۆ نا.

*پێشبینیم ئەکرد عیراق رسوا ببێ، بەڵام نەک تا ئەم ڕادەیە.

*لام ئاساییە بە کۆڵی کەر بگەڕێ، بەڵام هەرە ساغەکەتان نا.

*هەموو کەس مافی خۆێەتی ورگ بهێڵێتەوە، بەڵام دکتۆری جوانکاریی نا.

*مەسئولیش ئینسانە، بۆی هەیە یاری بکات، بەڵام بە ئەقڵی میللەت نا.

*بیستوومە تەعینی راوێژکار ئاسان بێت، بەس بە چەقەنەیەک نا.

print

 1,481 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*