سەرەکی » راپۆرت » زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سۆران کاری زانستی هاوبەش

زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سۆران کاری زانستی هاوبەش

راپۆرت/کوردستانی نوێ

هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سۆران یاداشتێکی لێکگەێشتنیان ئیمزا کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە کۆمەڵێک بواری گرنگی زانستیدا هاوکاری یەکدی دەبن.

پ.ی.د.مهاباد کامیل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستانی نوێ ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر دەستپێشخەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بڕیاردرا کە هەردوو زانکۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگی زانستی بکەن و لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا هەردوو ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوە و خاڵە گرنگەکان تاوتوێ کرا.

د.مهاباد کامیل لەبارەی ناوەڕۆکی رێکەوتنە زانستیەکەوە وتی”هەردوو زانکۆ هەمئاهەنگ دەبن لەرووی توێژینەوەی زانستی ئالوگۆری مامۆستا وخوێندکار پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەولەتییەکان و گۆڤاری زانکۆو کۆنفرانس و وۆرکشۆپی زانستی و نووسینی توێژینەوەی هاوبەش”

لای خۆشییەوە د. موسڵح مستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران رایگەیاند کە هەڵەبجە خاوەن جێگە و پێگەی تایبەتیی خۆیەتی.

بۆیە هەموو هەوڵێک و هەموو رێگایەک دەگرینە بەر بۆ ئەوەی بەشدار بین لە پێشکەوتنی شاری هەڵەبجە و دامەزراوەکانی.

وتیشی”لەسەر ئاستی زانکۆ، بەندە و هەموو تیمەکەمان و ژێرخانی ئەلیکترۆنی و مرۆیی زانکۆی سۆران دەخەینە خزمەت قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئازیزی زانکۆی هەڵەبجە. ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە و هیوادارین وەکو بەشێکی بچووک لە وەفاداریمان بۆ قوربانییەکانی هەڵەبجە بێتە ژماردن”

print

 489 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*