سەرەکی » وەرزش » قورعەیەكی نابەرامبەر بۆ یانە زەبەلاحەكان

قورعەیەكی نابەرامبەر بۆ یانە زەبەلاحەكان

نیوەڕۆی رۆژی هەینی10/7/2020 لەشاری نیۆن-ی سویسرا، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی – 8 یانە و قۆناغی نیوەی كۆتایی – 4 یانەی چامپیۆنس لیگ كرا.
ئەنجامی قورعەكە بەمشێوەیە دەرچوو:

1-براوەی مان سیتی-ریاڵ مەدردید × براوەی لیۆن – یۆڤانتۆس (چوارشەممە 12/8/2020).

2-لایبزیگ × ئەتلەتیكۆ مەدرید (پێنجشەممە 13/8/2020).

3-براوەی بارسیلۆنا-ناپۆلی× براوەی چێڵسی-بایرن مونشن (هەینی 14/8/2020).

4-ئەتڵەنتا × پاریس سان جێرمان (شەممە 15/8/2020).

بەخوێندنەوەیەكی سەرەتایی ئەم قورعەیە دەردەكەوێت كە هەر یەك لە یانە بەهێزەكانی (یۆڤانتۆس و مان سیتی و بایرن مونشن و ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا) یەكێكیان دەگاتە یاریی كۆتایی، هەرچی رێگای یانەی پاریس سانجێرمان-ە تاڕادەیەكی زۆر لەوان ئاسانترەو تا یاریی كۆتایی بەر هیچ كام لەو یانانە ناكەوێت و تەنیا لایبزیگ و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەنتای لەبەردەمدایە.

یارییەكانی هەردوو قۆناغی چارەكی كۆتایی و نیوەی كۆتاییش لە لشبۆنەی پورتوگالی بەسیتمی گردبوونەوە لە یەك یاریگاو چوونە دەرەوە بەیەك دۆڕاندن بەڕێوە دەچن و رۆژی 23/8/2020 یش یاریی كۆتایی دەكرێت.

پێش ئەم یارییانە چوار یاریی ماون كە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 یانەن، لەم چوار یارییشەوە چوار یانەكەی تری قۆناغی چارەکی کۆتایی دیاریی دەكرێن، ئەمانەی خوارەوەش ئەو چوار یارییەن و بەرامبەریان ئەنجامی یارییەكانی چوونی نێوانیشیان نووسراوە :

*بارسیلۆنا×ناپۆلی(1-1).

*بایرن مونشن × چێڵسی (3-0).

*مان سیتی × ریاڵ مەدرید (2-1).

*یۆڤانتۆس×لیۆن (0-1).

شایانی باسە یارییەكانی نیوەی كۆتاییش بەمشێوەیە دەبن:

*براوەی یاریی (1) × براوەی یاریی (3).

*براوەی یاریی(2) × براوەی یاریی(4).

براوەی ئەم دوو یارییەش یاریی کۆتایی دەکەن.

print

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*