سەرەکی » ئابووری » هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێـتەوە

هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێـتەوە

محەمەد باركیندو ئەمینداری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت(ئۆپیك) رایگەیاندوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەری، بازاڕی نەوت لەهاوسەنگی نزیك دەبێتەوە.

ئەمینداری گشتیی ئۆپیك راشیگەیاند: ئەوەی یارمەتیدەرە لە نزیكبوونەوە و هێنانەدی هاوسەنگی بازاڕ، ئاراستەكانی داخوازی‌و خستنەڕووە.

هاوكات وڵاتانی جیهان هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێن رێكارەكانی داخستنی سنوورەكان و گەشتە ئاسمانییەكان سووك بكەن، وێڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك پلاس بڕیاری ئەوەیان دابوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا ئاستێكی باش كەم بكەنەوەو پاڵپشتیی لەبازاڕی نەوت بكەن.

print

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*