سەرەکی » کەلتوور » شاعیری کورد یوسف مەنتک بە کۆڕی شیعری بەشداری لە ڤیستیڤاڵی هاوینە دەکات لە ئەڵمانیا

شاعیری کورد یوسف مەنتک بە کۆڕی شیعری بەشداری لە ڤیستیڤاڵی هاوینە دەکات لە ئەڵمانیا

ڤیستیڤاڵ کلتووری هاوینە بەدروشمی کردنەوەی ڕۆژی هاوین لە لایەن ماڵی کلتووری شاری لودڤیگس هافن ئەم راین ئامادە دەکرێت ساڵانە، ئەم ساڵ لە رێکەوتی 15 تا27 ی مانگی7 2020 ڕۆژانە سێ پرۆگرام پێشکەش دەکرێت، بە هۆی پەتای کۆرۆناوە چالاکییەکان لە پارکی کراوە دەبێت لە کاتژمێرەکانی : 12 و 15 و18 ی ئێوارە، لەم ڤیستیڤاڵەدا بابەتاکانی هونەری ئەدەبی وەک کۆنسێرت، خوێندنەوەی دەق، ۆرک شۆپ، کۆمیدیا، نمایشی جادوویی – سیحر…..هتد

شاعیری کورد لە 23.07.2020 ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 18 ی ئێوارە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە پێشکەش دەکات بە زمانی کوردی ، عەرەبی ، ئەڵمانی. دوابەدوای ئەم کۆڕە گروپی موزیکی کوردی کۆما هەڤاڵ کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات .

لەپڕۆگرامی فێستیڤاڵدا نووسەری کورد وا ناسێنراوە: یوسف مەنتک ، نووسەر لە ئێستادا لە بواری کلتووری و سیاسی لە ئەڵمانیا و کوردستان دەنووسێت ، بابەتەکانی لە رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان بڵاو دەکاتەوە، ئەو لە شاری لودڤیگیس هافن لە شانۆی پڤالتز باو کاری نواندن دەکات. وەک رۆژنامەنووس و نووسەرو هونەر مەند خەبات دەکات.

ئەوەی شایانی گووتنە لە ساڵی 2019 دا بە پێشانگەی فۆتۆگرافی قەڵای دێرینی هەولێر بەشداری 29 هەمینی ئەم ڤیستیڤاڵە بوو، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو جێی بایەخی میدیای کوردی و ئەڵمانی و بینەران بوو، هونەر مەند لەلایەن شارەوانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.

شوێنی شانۆ Vorplatz
Kulturzentrum dasHaus
Bahnhofstraße 30, 67059 Ludwigshafen am Rhein

 

print

 195 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*