سەرەکی » وەرزش » كلۆپ پێیوایە لابردنی سزاكەی مان سیتی بۆ تۆپی پێ باش نییە

كلۆپ پێیوایە لابردنی سزاكەی مان سیتی بۆ تۆپی پێ باش نییە

یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ رایگەیاند لابردنی سزای راگرتنی مان سیتی لەلایەن دادگای دادی وەرزشی شتێكی باش نییە بۆ تۆپی پێ.

كلۆپ سەبارەت بە لابردنی سزاكەی مان سیتی وتی: ئەگەر راستگۆ بم پێم وایە ئەمە رۆژێكی باش نەبوو بۆ تۆپی پێ، یاسای یاری خاوێن شتێكی زۆر باشە و ئامانجی پاراستنی یانەكان و پێشبڕكێكانە، من ناتوانم بڕیار لەسەر ئەمە بدەم، بەڵام بەهیوام ئەم یاسایە بەردەوام بێت چونكە لەبەرژەوەندی تۆپی پێ دایە.

كلۆپ راشیگەیاند كە بەشداری كردنی مان سیتی لە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو لەبەرژەوەندی یانەكەی دەبێت چونكە سەرنجی تەواوی لەسەر پریمەرلیگ نابێت و پێویستە بیر لە چامپیۆن لیگیش بكاتەوە.

سەبارەت بەمەش وتی: سەرەڕای هەموو شتێك لابردنی سزاكە لەبەرژەوەندی ئێمەیە چونكە ئەگەر بەشداری چامپیۆنس لیگیان نەكردایە ئەوا نزیكەی 10 یاری لە ئێمە كەمتریان دەكرد و دەبووە هۆی ئەوەی لە پریمەرلیگ بەهێزتر دەربكەون.

print

 151 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*