سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ لاهور هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ هه‌ولێر، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و ده‌سپێكی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی نوێ له دوای كۆنگره‌ی چواره‌م به جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی داوه، له‌لایه‌ك پیشاندانی ئیراده‌ی گۆڕانكارییه و له‌لایه‌كی تریش به كرده‌یی نوێبوونه‌وه له دوای ئه‌مه‌وه ده‌بێته به‌شێكی یه‌كێتی و هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو له‌بری وه‌ستان و جێگیربوون له ته‌نها دۆخێك‌دا، یه‌كێتی زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت .
یه‌كێتی كاتێک نوێبوونه‌وه‌ی كرده دروشمی سه‌ره‌كی و وه‌ك نه‌خشه‌ڕێی داهاتووش بۆ كۆنگره كردی به هێمای قۆناغێكی نوێ كه جیاواز بێت له رابردوو، باش له‌و راستییه تێگه‌یشتبوو كه به‌بێ نوێبوونه‌وه، ئه‌و حزبه‌ی زیاتر له چوار ده‌یه سه‌دان هه‌وراز و نشێوی بڕیوه به‌بێ به‌رگێكی تری نوێ و ستراتیژێكی نوێوه ناتوانێت له گه‌شه‌كردن به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، یه‌كێتی دواجار کۆنگره‌ی به‌ست و نوێبوونهوهشی وه‌ك ئه‌مانه‌تی گرنگی قۆناغه‌كه خسته ئه‌ستۆی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه نوێیه، ئێستاش كه یه‌كێتی له هه‌ولێره‌وه ئامانجیه‌تی ئه‌و ئه‌مانه‌ته بگه‌یه‌نێته جێ، نه پێویستی به ره‌زامه‌ندی هیچ لایه‌نێك هه‌یه و نه بۆ نوێبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و كاری تازه‌ی رێكخراوه‌ییش داوای هاوكاری له كه‌س كردووه، مه‌یدانی خه‌باتی یه‌كێتی سه‌رتاسه‌رییه و هه‌ولێریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمه و گرنگی زۆری هه‌یه و یه‌كێتیش وه‌ك حزب قوربانی زۆری له‌پێناویدا به‌خشیوه، ئاساییه چه‌قی خه‌باته‌كه‌ی له‌و پایتەخته‌وه بێت، وه‌ك چۆن بۆ لایه‌نی تری سیاسی هه‌رێمیش ئاساییه سلێمانی یان هه‌ر جوگرافیایه‌كی تر بكاته چه‌قی به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كانی.
به درێژایی ساڵانی دوای 31ی ئاب، یه‌كێ له گرفتەکانی هه‌رێمی كوردستان له‌پاڵ ده‌یان و سه‌دان گرفتی جیاجیا، به‌شێكی هه‌ره گرنگی ئه‌وه بووه كه پارتی له پایته‌خت هه‌میشه به ترسه‌وه سه‌یری هه‌موو جووڵه و هه‌نگاوێكی لایەنە سیاسییەکانی كردووه.
ئێستا دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش زۆر گرنگه پارتی له‌م واقیعه‌ی یه‌كێتی وه‌ك خۆی تێبگات، چونكه له ئه‌گه‌ری هه‌وڵدانی پارتی بۆ تێگه‌یشتن یان خۆ دوور گرتن له‌م واقیعه نوێیه، ره‌نگه پێشهاتی تری نوێ بێته ئاراوه. چونكه یه‌كێتی بڕیارێكه و به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م شاڕێ گه‌شه به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه نیگه‌رانی لای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دروست بكات، مه‌حاڵه و هه‌رگیز یه‌كێتی ئه‌م كاره ناكات.
هه‌موو ئه‌وانه‌شی به ویژدانه‌وه گوێیان له ناوه‌رۆكی به‌شێكی زۆری گفتوگۆ و دیداره‌كانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بووبێ له هه‌ولێر ، جگه له بانگه‌شه‌ی ته‌بایی و گیانی كاری پێكه‌وه‌یی و پێویستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان هیچ كارێكی تری نه‌كردووه و بێگومان بۆ داهاتووش یه‌كێتی هه‌ر به‌م شێوازه به ده‌ستێك بانگه‌شه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی ده‌كات و به‌ده‌ستێكی تریش هاواری هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ده‌بێت كه له ناعه‌داله‌تی و نه‌بوونی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری پێویست دا، پێویستیان به پشتیوانی هه‌یه و یه‌كێتیش كه ئێستا به‌شێكه له حكومه‌تی هه‌رێم و به مه‌رجی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ئارامی و هه‌لی كار به‌شداریی كردووه، له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ولێریش وه‌ك ده‌سپێكی ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه ده‌بێت كه یه‌كێتی به ستراتیژێكی ئامانج روونه‌وه درێژه‌ی پێده‌دات.
203 جار بینراوە