سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید حه‌یدۆ مه‌خموری‌

شه‌هید حه‌یدۆ مه‌خموری‌

حه‌یده‌ر مه‌نتك

شه‌هید حه‌یدۆ مه‌خموری‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ پێشمه‌رگایه‌تییدا ناسرا، بووه‌ یه‌كێك له‌ قاره‌ماناكانی‌ ده‌شتی‌ كه‌ندێناوه‌و قه‌راج ومه‌خمور، ساڵی‌ 1983 بووه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ تووشی‌ شه‌ڕێك ابوو كه‌ به‌ داستانی‌ (كه‌په‌نك ره‌ش) ناسراو شه‌ڕێكی‌ زۆر سه‌خت و دژوار بوو بۆ ئه‌وێ‌ رۆژێ‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ باشترین چه‌كی‌ ئارپێچی‌ بوو.

شه‌هید درێژه‌ی‌ به‌پێشمه‌رگایه‌تی‌ دا زۆر ئازایانه‌ ، زۆر قاره‌مانانه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ته‌مبێ‌ كردنی‌ پیاوانی‌ رژێم به‌رده‌وام بوو تا راپه‌رین، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ تا بڵێی هێمن و بێ‌ ده‌نگ و ره‌وشت به‌رزبوو، هه‌ر كارێكیان پێبسپاردبا ئه‌و به‌وپه‌ڕی‌ دیسپلینی‌ سه‌ربازی‌ گوێ‌ رایه‌ڵ ده‌بوو جێ‌ به‌جێی ده‌كرد.

له‌رووی‌ جه‌ماوه‌ری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ گه‌نجێكی‌ روو خۆش و خۆشه‌ویست بوو هه‌ر زوو ده‌چوه‌ ناو دڵانه‌وه‌، واته‌ خۆشه‌ویستی‌ ناو پێشمه‌رگه‌ بوو.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌رگرییه‌ك له‌ ڕاپه‌رین له‌ 31/3/1991 له‌ ناوچه‌ی‌ دوبس گه‌یشته‌ كاروانی‌ نه‌مران.

هه‌زار درود له‌ گیانت ئه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر.

شه‌هید حه‌یده‌ر عه‌ولا حه‌سه‌ن ناسراو به‌ حه‌یدۆ مه‌خموری‌، ساڵی‌ 1967 له‌ قه‌زای‌ مه‌خمور پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، ساڵی 1983 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ رێخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌، هه‌مان ساڵ بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌رتی 1ی تیپی‌ 87ی قه‌ره‌چوغ.

له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ به‌شداری‌ ده‌یان شه‌ڕی‌ كردووه‌، له‌وانه‌: شه‌ڕی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، شه‌ڕی‌ بیره‌نه‌وته‌كانی‌ كه‌ركوك، شه‌ڕی‌ گرتنی‌ ته‌قته‌ق، شه‌ڕی‌ قه‌یوان-ماوه‌ت، شه‌ڕی‌ كونه‌ كۆتر، شه‌ڕی‌ قه‌ره‌چوغ (كه‌په‌نك ره‌ش) شه‌ڕی‌ گرتنی‌ مه‌خمور، شه‌ڕی‌ دوبس و زۆربه‌ی‌ شه‌ڕه‌كانی‌ سنووری‌ تیپه‌كه‌ی‌.

رۆژی 31/3/1991 له‌ سنووری‌ ساڵه‌یی له‌ ناحیه‌ی‌ دوبس شه‌هیدكراو بووه‌ دووه‌مین شه‌هیدی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

print

 191 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*