سەرەکی » هەمەڕەنگ » گۆرانییە نوێکەی یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاند

گۆرانییە نوێکەی یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاند

خانمە هونەرمەندی عەرەب (لەتیفە تونسی)، کلیپێکی نوێی بەناوی «رد الباب وغرب» لە پێگەی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاوکردەوە.

دوای ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەی ئەم کلیپە نوێیە، گوێگران و هەوادارانی ئەم خانمە گۆرانیبێژە بەشێوەیەکی بەرچاو سەیری کلیپەکەیان کرد کە لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بینەری ئەم بەرهەمە نوێیەی (لەتیفە تونسی) بوون.

لەبەرامبەردا (لەتیفە تونسی) لە تویتەر بۆ گوێگران و هەوادارانی نووسیووە: زۆر خۆشحاڵم کە ئەم کلیپ و گۆرانییە نوێیەم بەدڵی ئێوەی خۆشەویست بوو، خۆشمدەون.

شایانی باسە (لەتیفە تونسی) یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژە عەربانەی کە ژمارەیەکی بەرهەمی گۆرانی هەیەو خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە.

print

 213 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*