سەرەکی » وەرزش » ئەگەر زۆرە دیبالا بەرامبەر بە لیۆن یاری نەكات

ئەگەر زۆرە دیبالا بەرامبەر بە لیۆن یاری نەكات

یانەی یۆڤانتۆس وردەكاری پێكانی پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەكەی رایگەیاند و بەپێی سەرچاوەكانیش ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاری بەرامبەر بە لیۆن لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ یاری بكات.
دیبالا لە یاری بەرامبەر بە سامپدۆریا بەشێوەی سەرەكی یاریكرد و لە دەقیقەی 40 بەهۆی پێكانەوە گۆڕانكاری پێ كرا.
دوای ئەنجامدانی پشكنینیش یۆڤانتۆس لە پێگەی خۆی بڵاویكردۆتەوە كە پشكنینەكان دەریان خستووە دیبالا پێكانی هەیە لە ماسولكەی رانی چەپی.
یۆڤانتۆس رایگەیاندوە ئەو یاریزانە رۆژانە چارەسەری بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بكرێت بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وادەی دووركەوتنەوەی بدەن.
بەپێی زۆرینەی سەرچاوەكانی ئیتاڵیاش بەهۆی ئەو پێكانەوە گومانی گەورە لە بەشداری كردنی دیبالا لە یاری بەرامبەر لیۆن هەیە لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ.
یۆڤی لە یاری بەرامبەر بە لیۆن پێویستی زۆری بەتوانای دیبالا دەبێت بەتایبەت كە لە یاری چون بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر دۆڕاوە بۆیە دووركەوتنەوەی دیبالا كە ئەم وەرزە ئاستی بەرزی پێشكەش كردوە لێدانێكی گەورە دەبێت بۆ هیواكانی ئەو یانەیە.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*