دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر سنووری نێوانیان، لێپرسراوانی ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی بۆ پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدانی حكومه‌تی باكۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كرد له دژی حكومه‌تی یه‌ریڤان. دوێنێش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی هاوبه‌شی گشتگیر له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجاندا، به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای توركیا گه‌یشتوونه ئه‌و وڵاته و بڕیاره ئه‌مڕۆ مانۆڕه‌كه ده‌ستپێبكات، كه تاكو 10ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشوازیی له سه‌ربازه‌كانی توركیا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند: رێوڕه‌سمی سه‌ربازییان رێكخستووه بۆ پێشوازیی له سه‌ربازه‌كانی توركیا، كه له رێی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌وه گوازرابوونه‌وه.
ئامانج له مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه‌ی توركیا و ئازه‌ربایجان، تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هه‌ردوو وڵاته له ناوچه‌كانی باكۆ، نه‌خچه‌وان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
هه‌ر له مانۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌یی هێزه‌كان تاقیده‌كرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا له كاتێكدایه، كه به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی كرملین، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ده‌رباره‌ی سنووردانانێك بۆ پێكدادانی نێوان هه‌ردوو سوپای ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا گفتوگۆیانكردووه و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كانی نێوان باكۆ و یه‌ریڤان كردۆته‌وه.
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو سوپای ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ستیپێكرده‌وه، كه له ساڵی 2016 وه ئه‌وه توندترین پێكدادان بووه و حكومه‌تی مۆسكۆش رایگه‌یاندووه، كه روسیا ئاماده‌یه نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان بكات، وه‌كو چۆن له رابردوودا كردوویه‌تی و داواشی له وڵاتانی خۆرئاوا كردووه تاكو به‌ر به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه بگرن.
ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی ناگۆرنی كاراباخ-ه، كه ناوچه‌یه‌كی جوداخوازه له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا پشتیوانیی ده‌كات، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه ده‌ستیپێكردووه و زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه كوژراون، به‌ڵام پێكدادانی ئه‌مجاره دووره له‌و ناوچه‌یه‌وه.
توركیا چاوه‌ڕێیه و یۆنان مه‌رجی هه‌یه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی توركیاوه رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازی سروشتی‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست راده‌گرێت، چونكه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی وتوێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌كه‌ن.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن تورك، كاڵن رایگه‌یاند: وه‌كو هه‌نگاوێكی بنیاتنه‌رانه به ئاراسته‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ یۆنان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوایكردووه كه پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازی سروشتی‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی رابگرێت.
لای خۆیه‌وه، نیكۆس دێندیاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا، به‌و مه‌رجه‌ی دانوستانه‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌كرێت. وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا كشاوه‌ته‌وه له ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌ڵام رێگه ناده‌ین له دانوستانه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان پێشێل بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی توركیا رایگه‌یاند، كه پڕۆسه‌یه‌كی فراوانی گه‌ڕان و پشكنین به دوای نه‌وت و غازی سروشتی له ناوچه ئاوییه‌كانی نێوان قوبرس و كرێت-دا ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو په‌یوه‌ندیی ئاڵۆزی نێوان ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ناتۆ ئاڵۆزتر بوو.
سه‌رچاوه، ئاژانسه‌كان
333 جار بینراوە