سەرەکی » وتار » رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەزمانی روسی

رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەزمانی روسی

گوڵزار حەمە فەرەج ‌

دوای ئەو روداوە گەورە و بچووکانەی کە لە ھەرێم روویان ئەدا لە ساڵەکانی 1997، و ساڵەکانی دواتریشدا، ھەواڵ و زانیاری لەسەر کورد لە زۆربەی دەزگاکانی راگەیاندنی جیھانی و وەک ھەواڵی یەکەم و گەرم سەیر دەکرا و پیشان دەدرا، ئا لەم کاتە ناسکەدا بریاردرا لە روسیا رۆژنامەیەک بە زمانی روسی بە قەبارەی تابلۆید A3 دەربکرێت دەرچوونی رۆژنامەی کورستانی نوێ بۆ کاتێ گرنگ و ھەستیار لە روسیا زۆر گرنگ بوو، چونکە بۆ جار ی یەکەم حکومەتی روسیا و ناوەندە ئەکادیمییەکانی روسی، سەفارەت و ناوەندە بیانییەکان بەوردی چاوەڕێی ژمارەی تازەیان دەکرد و ناوەڕۆکیان بە ھەند وەردەگرت، رۆژنامەکەش وەک سەرچاوەیەکی گرنگ لە توێژینەوەی زانستی و نووسینی کتێب و راپۆرتی جیا ناوی دەھات، کە لە ئەنجامدا خزمەتی زۆر گەورەیان بە زمان و ئەدەب و مێژویی کورد دەکرد، لەڕاستیدا بیرۆکەی دەرکردنی رۆژنامەکە لە روسیا، لەلایەن مەغدید سەپان و شۆرش خالیدەوە بوو، دەرکردنی رۆژنامە بە زمانی بیانی و بەتایبەتیش بە زمانی روسی زۆر گرانە، چونکە کێشەی رێنووس و زمان دێتە پێش، بەڵام، بۆ مەغدید سەپان غەم نەبوو لەبەرئەوەی لەوکاتەی کە رۆژنامەکە دەرکرا ئەو دە ساڵ بوو لە روسیا لە بەشی راگەیاندن دەیخوێند و قوتابی دوا ساڵی خوێندنی دوکتۆرا بوو، وەک بڵێی ئەزموونێکی تەواوی لە بواری رۆژنامە و ئەدەبی فەلسەفی و ھەموو بوارەکانی رۆژنامەوانیدا ھەبوو، جگە لەوەی خێزانەکەشی «لیزا سەپان» روسی بوو لە کاتی پێویستیدا بە ھانایانەوە دەچوو، دواتریش مۆڵەتی دەرکردنی رۆژنامەکە بەناوی ئەوەوە بووە.
ھەر لەباس و خواستی خۆیەوە د. مەغدیدسەپان دەڵێ، رۆژنامە پێویستی بەدیزاینی باش ھەیە بۆ ئەو مەبەستەش من کاری نەخشەسازی رۆژنامەم لە بەشی کۆمپیتەری فاکۆلێتی رۆژنامەگەری زانکۆی سانت پیترزبوورگ دەکرد، ئەو کیژەی نەخشەسازی بۆ دەکردین خۆی مامۆستای کۆمپیتەرو دیزایین بوو لەھەمان فاکۆلێت، کە من لێم دەخوێند، بەم جۆرە لەچەند ژمارەی یەکەم مەتریاڵ زۆر بوو، نووسینەکان تێر بوون و خوێنەر چاوەرێی ژمارەی تازەیان دەکرد، کە سەرجەم مەتریاڵەکانی کوردستانی نوێ بە زمانی روسی بوو، بۆخوێنەرانی بیانی دەنووسران، ھەروەھا رۆژھەڵاتناسەکان، رۆژنامەنووس نەبوون، لە نووسینی گوتاری کورتیش بۆ رۆژنامە رانەھاتبوون، جگە لەوەش زمانێکی یەکجار گرانیان بۆ نووسین بەکاردەھێنا، زۆرلە نووسین و گوتارەکان بەتایبەتیش ئەوانەی لەلایەن کوردناسانی سۆڤییەتی کۆن نووسرابوون، لەگەڵ ئەو چاوپێکەوتنانەی کە من ئەنجامم دابوون پڕ زانیاری تازە بوون لەسەر کوردناسەکان، وێرای سوپاسی بۆ خێزانەکەی، مەغدید سەپان ئەڵێ ، جگە لەوەی لیزا سەپان خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بە زمانی روسی بوو، ھەموو نووسینەکانی من لەگەڵ ئەو نووسینانەی تایپم دەکردن دەیخوێندەوە و پاکنووسی دەکردن، لایەنی زمانەوانی و خاڵبەندی بۆ چاک دەکردم و بە تێبینییەکانی دەوڵەمەندی دەکرد، چونکە دەیوست یارمەتیم بدات ھەرچەندە خۆشی قوتابی زانکۆ بوو، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم کارکردنم لەسەر رۆژنامە کورستانی نوێ بە عەشقێکەوە بوو بۆ رۆژنامەکە و دە ساڵ لە ژیانم لە چاپخانەکە وەک کرێکارو چاپچی بەسەربرد و خۆشترین ساڵەکانی ژیانم بوون، کە توانیمان بەھێزترین و جدیترین و باشترین رۆژنامە دەربکەین، زۆر گرنگیشە باس لە فەرھەنگی کوردی بکرێت، چونکە زۆر کەمی لەسەر دەزانن، تا ناوەراستی سەدەی نۆزدە بۆچوونێک ھەبوو کە کورد ھیچ بەرھەمێکی نووسراویان نییە، بەڵام ھەموو دەستخەتە کوردیوەکان پیشانی دەدەن کە کورد فەرھەنگێکی دەوڵەمەند و دێرینی ھەیە و مێژوو فەرھەنگ و زمانی کوردی پێویستی بەدیراسەکردن ھەیە، کارکردنی کوردناسانی روس خزمەتێکی زۆر بەو بوارە دەکەن، کورد کارو ماندووبوونی کوردناسانی روسیا بە ھەند وەرئەگرێت، چونکە خزمەتێکی زۆری بە مێژوو فەرھەنگی کوردی دەکات، بۆیەش کوردەکان ھەمیشەچاوەڕێی بەرھەمی تازەیی کوردناسە روسەکانن، کوردستانی نوێ دەمێکە لەسەر یەو دو دینگەیە کۆششی رۆژنامەوانی و فەرھەنگی خۆی بەرێوە دەبا : کاری رۆژانە بۆ چاپکردنی رۆژنامەی سبەی و رۆژانی داھاتوو دەکات
کاری ئەرشیفیش بۆ ئامادەکردن و چاپکردنی بەشێکی مێژوویی رۆژنامەنووسی کوردستان دەکات تا ئەوەی چوو لە ئەرشیفەکاندا بێ ناز نەکەون.

print

 203 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*