د. عه‌باس ته‌عان پزیشكی پسپۆڕ له‌ته‌ندروستی گشتی عیراق، «تاكه چاره‌سه‌ری واقعی« بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له دوای پشووی جه‌ژنی قوربان ده‌خاته‌ڕوو.
ته‌عان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆندا له 1ی ئابی 2020 رایگه‌یاند»عیراق تائێستاش له قۆناغی مه‌ترسیدایه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و قۆناغه‌ش تێناپه‌ڕێنێت له‌م چه‌ند ماوه‌یه‌ی داهاتوو، ڤایرۆسه‌كه یه‌ك ته‌وژمه و به‌هێز و لاواز ده‌بێت، گرنگه ئه‌وه له‌ئێستادا رێژه و ئاستی تووشبوون له سنورێكی دیاریكراودا رێكبكرێنهوه و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی پله‌به‌ندی بكرێت».
ئه‌و پسپۆڕه پێیوایه«ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌له‌كانی گه‌رما كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستده‌كات و لاوازی ده‌كات، بریتییه له درۆ و بۆ ئه‌وه بووه تا خه‌ڵك هه‌ستی دڵنیایی لای خه‌ڵك دروستبكرێت، ره‌نگه پشتی به‌و تیۆره‌ش به‌ستبێت كه ڤایرۆسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌مانی گه‌رما لاوازده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه جیاوازه، چونكه ڤایرۆسێكی نوێ و گۆڕاوه و تائێستا هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌زانراوه و نه‌توانراوه راوبۆچوونێكی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بخرێته‌ڕوو».
د. عه‌باس ته‌هان ده‌ڵێت»هاووڵاتی عیراقی هه‌ست به بێزاریی ده‌كات له بابه‌تی كۆرۆنا و ته‌نیا كه‌مێك له‌ماوه‌ی جه‌ژندا پابه‌ندن بوون به رێكاره‌كانی خۆپاراستن، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ردانیكردنی هاووڵاتیان له‌ماوه‌ی جه‌ژندا، ئیتر ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه چه‌ند درێژبكرێته‌وه بێ سوده، چونكه سه‌ردانی كردن ده‌كرێت له‌نێو یه‌ك ناوچه‌دا بكرێت».
به بۆچوونی پسپۆڕه‌كه‌ی ته‌ندروستی گشتی عیراق»تاكه رێگه‌چاره‌ی واقعی، گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاساییه له دوای جه‌ژن و ئه‌و ده‌مه به‌رپرسیارێتی خۆپاراستن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی هاووڵاتی، له‌گه‌ڵ پێویستی جێبه‌جێكردنی رێكاره تونده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ رێگرتن له داڕمانی سیستمی تهنددروستی«.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حازم جومه‌یلی بریكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاندبوو، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یان سوككردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بدرێت، عیراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه، چونكه به وته‌ی ئه‌و «به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی، به‌س نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسییه‌كه«.
جومه‌یلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو»به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كه رۆژانه 2400 كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڕوونی ئاماژه‌یه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی زۆرێك له هاووڵاتیان به خۆپارێزی و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره«.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به‌پێویستی ده‌زانێت، هاووڵاتیان و لایه‌نه ره‌سمییه‌كان به‌ئاگابن به‌رانبه‌ر به‌و بابه‌ته، چونكه ره‌وشه‌كه رێ بۆ زیادبوونێكی بێ پێشینه‌ی ژماره‌ی تووشبوان خۆشده‌كات، لای هه‌موو لایه‌كیش ئاشكرایه كه ژێرخانی كه‌رتی ته‌ندروستی گیرۆده‌یه و تاكه چاره‌سه‌ریش پابه‌ندبوونه به خۆپارێزی و لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و رێگرتن له گردبوونه‌وه‌كان كه بونه‌ته دیارده له سایه‌ی نه‌بوونی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی و یاسایی«.
جومه‌یلی پێیوایه«به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه، به‌س نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسییه‌كه، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی بهردهوزامبن، چونكه تاكه رێگه‌چاره‌یه كه رێگه له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی پاكه و زۆربوونی ژماره‌ی تووشبوان ده‌گرێت».
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ده‌ڵێت»ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گۆڕێت و جێگیر نییه، زۆرێكیش له وڵاتان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توندكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی، چونكه هه‌ر سوككردنێكی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، رێگه بۆ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره خۆش ده‌كات له‌سایه‌ی نه‌بوونی پابه‌ندبوون».
پێشتر كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، هۆشداریی دابوو له دروستبوونی كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه له كۆتایی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق بڵاوكرایه‌وه”نیگه‌رانین به‌رانبه‌ر به ڕه‌وشی ته‌ندروستی پارێزگه‌كان و شاره‌كانی عیراق، به‌هۆی لاوازیی و نه‌بوونی ژێرخانی ته‌ندروستی و كه‌می پشتیوانی حكومی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و كه‌می مادده‌ی ئۆكسجین و فه‌راهه‌م نه‌بوونی (prc) و پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی و ده‌رمان كه بونه‌ته مایه‌ی ڕوودانی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتبوو”له‌كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پارێزگاریی له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه و ده‌بێت بڕیاری نه‌خشه‌بۆداڕێژراو بدات و پلانی شیاوی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه به هه‌موو شێوازێك، داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه بۆ پشتیوانی له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی بڕی پێویستی ئۆكسجین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆلادان له داڕمانی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له وڵات “.
له 24ی ته‌مموزی رابردووه‌وه، عیراق رۆژانه رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه تێیدا ده‌گاته 2000 و له 31ی ته‌مموزیشدا به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی تۆماركرد كه 3346 حاڵه‌ت بوو.
عیراق له له 26ی ته‌مموزی رابردوو، به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی تۆماركرد كه 122 حاڵه‌تی گیانلهدهستدابوو، له 28ی ته‌مموزی رابردووش به‌رزترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی تۆماركرد كه 3918 كه‌س بوو.
351 جار بینراوە