سەرەکی » زانست » ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جدی وەری بگرە ئەگەرناكارەساته

ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جدی وەری بگرە ئەگەرناكارەساته

سابیری سەندیكا: ئەمریكا

كۆرۆنا ئەوپەتا جیهانییەی لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە چینەوە بڵاوبووەوە و كە دەستكردی چاینایە تا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە. كە ئابووریی و ئاسایش و تەندروستی و زانست و ژیانی هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، رۆژانە هەزاران كەسیش گیان لەدەست دەدەن.

لە كاتێكدا ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا هەموو جیهان و تێكڕای مرۆڤایەتی كردۆتە ئامانج و ژیانی خەڵكی ئیفلیج كردووە، بە درێژایی مرۆڤایەتی نەخۆشییە ڤایرۆسیەكان یەكێك بوون لەو كارەساتە سروشتیانەی مرۆڤ نەیتوانیوە بە زوویی كۆنتڕۆڵیان بكات و قوربانییەكی زۆری لەو پێناوەدا چەشتووە. كاتێك چارەسەری پێویستیش بۆ نەخۆشییە ڤایرۆسیەكان دۆزراوەتەوە، هێشتا كاریگەرییەكانی ئەو نەخۆشییانە بەردەوامبوون و بووونەتە هۆی ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتەكان و تێكشكاندی نەتەوەكان. ئەوەی گرینگەو من دەمەوێ كورتەباسێك دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باس بكەم بۆ هاوڵاتی خۆشەویستی كوردستانی عێراق .
بەجدی وەری بگرە ئەگەرنا كە ئالۆز بوو ترسناكە ئەگەرتوش بوویت خەمت نەبێت بەڵام تووش بوونی گەنج ترسانترە لە پیر و نە خۆش مەترسی گەنج لە بەئەوەی هەستی پێ ناكات ئەم پەتایە چووەڕوانكراو بوو زانایانی ڤایرۆسەكان كەی؟!
جارێ چارەسەری نیە؟
ڤاكسین بەم زوانە بە تەمای مەبە
ئەی چی بكەین؟
چارەسەر خۆپارستنە

*خۆ بەدوور گرتن لە شوێنی داخراو و پاك و خاوێنی دەست شوشتن زوو زوو كاتێك دەست بۆهەرشتێك دەبەین دواتر پێویستە دەستمان بشوین كاتێك بەركەوتنی كەسێك یان دەست لیدانی هەرشتێك گرنگە كە دەستت بشۆی بەتایبەتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو مۆباییل و ئایپات وەزوو زووو كۆمپیتەرە‌ و موباییل و ئایپات خاوێن بكەرەوە وهەروەها خۆت بەدوور بگر لە دهست لێدانی رۆژنامە و گۆڤار و پارە چونكە ئەوانە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی بەكتریان چونكە زۆر ترین كەس دهستیان لێ دەدات و دەستاو دەست دەكەن .

بە ئاوی شلەتین و سابون و دەستت بشۆی وەهەوەها ماسك ودەست كێش بەكاربینی و تەنها ئەمە نا بەڵكۆ زۆر گرنگەو پێویستە هەر كەسێك بە هێزكردنی بەرگری لەش بكات رۆژانە.

پێوستەخەڵك كەلتووری خۆپارێزیی پەیڕەو بكات، ئەمەش بۆ سەلامەتیی خەڵكی كوردستان، پێویستە خەڵك بەگشتی دەمامك و دەستكێش ببەستن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەكە نەبن لەكاتی چوونە دەرەوە بۆ بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەكان و دەبێت لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە جلوبەرگەكانیان دابنێن و دەستبەجێ خۆیان بشۆن و بەرگی نوێ بپۆشن، ئەمەش بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسەكە دەبێت ئەوەش بزانین كە بەتەنیا بەستنی ماسك و دەستكیش گەرەنتی نییە بۆئەوەی كە تووش نابن، بەڵكو دەبێت هەموو رێكارە خۆپارێزییەكان بگیرێتەبەر، وەك : پاكوخاوێنی ماڵ و ئەو شوێنانەی كاری تێدادەكەن، یان تێیدا دەمێننەوە و هەروەها دووریی نێوان تۆ و كەسیكی تر كە دەبێت لە دوو مەتر كەمتر نەبێت و كاتێ نەخۆشكەوتی دەبێت لە ماڵەوە بیت و تێكەڵی خەڵكی دیكە نەبیت و لەكاتی پێویستیشدا نەبێت، نەچیت بۆ بازاڕو ماركێتەكان و واز لەسەردانیكردنی ماڵان‌و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بهێنیت و زوو زوو دەستەكانت بشۆیت و دەست بۆ دەم و چاوت نەبەیت جگە لەكاتەكانی دەست شوشتن. هەروەك كاتێك زانیت یەكێك نەخۆشە لێی درووبكەوەیتەوە و زۆر گرنگە وپێویستە دكتۆرە بەرێزەكان كاتی لە نەخۆشخانە دێنەوە بۆ ماڵەوە دەبێت تێكەڵی كە سووكاری یان نەبن تا دڵنیابن كە هەڵگرێ ڤایرۆسی كۆرۆنا نین تۆی هاوڵاتیش كاتی قسەدەكەی لەگەڵ هەرسێك كە دەمامكی نەبەستووە دەبێ زیاترلە سێ مەتر دووربیت لێی.

*چۆن بەرگری لەش بەهێز بكەین؟ خۆراكی دەستدروست بخۆین

*خۆراكی تەندروست چی بخۆین وە چەند بخۆین وكەی بخۆین و چۆن بخۆین؟! دوركەوتنەوە لە جگەرە و زۆر خواردن و زۆر دانیشتن

*خەو زۆر گرنگە بەتایبەتی لە ئێستایا چونكە ئاسودەی بەلەشت دەبەخشێت و لەشی مرۆڤ فۆرمات دەكات و بەهێزدەكات شەوانە پێوسیتە هەشت كاتژمیر بكەوین ئەگەر نەخەوین توانای بەرگری لەشی مرۆڤ كەم دەبێتەوە

*جووڵە واتا وەرشكردن گرنگە ڕۆژانە چونكە لەشی مرۆڤ بە هێز دەكات و دەت پاریزێت لە زۆر نەخۆشی پێویستە وەرزش بكرێتە ژیانی رۆژانەی هەموو كەسێك وەهەروەها مەلەكردن هەموو كەس رۆژانە پێویستە یەك كاتژمیر مەلە بكات چوونەبەر تیشكی خۆر ڕۆژانە بۆ هەموو كەسێك بۆ ماوەی سی (30) دەقە

*لایەنی دەروونی ؟ زۆر شت دەگرێتەوە لەوانە ترس و درەوراوكێ باشترین شێوازیش زانیاری تەندروستە پێویستە زۆر ئاگاداری سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری بێت رۆژانە تەنها لە سەرچاوەی باوەر پێكراوەكانەوە وەهەروەها خۆ خەرێك كردن بەشتێكی بەسودو خوێندنەوی كتێب یان چاتكردن و نوسینی چیرۆك و وتار بۆ رۆژنامەو سەیركردنی تەلەفزیۆن و فلیم تەمسیلی درامای كوردی و بەموبایل قسەكردن و هەواڵ پرسین و سەیركردنی فەیسبوك ویارمەتی خێزانەكەت لەماڵەوە و گفتۆكردن لەگەڵ خیزانەكەت ئیتر رۆژەكان دەرۆن تۆش بیتاقەت نابی.

بە جدی ڤایرۆسی كرۆنا وەربگرە ئەگەرنا خەڵكێكی زۆر لە ماوەیەكی كەم، گیان لەدەست دەدەن كە ناتوانین لەسەرەمەرگیش بیان بیینین یان پرسەیان بۆ دابنێێن و نە خۆش خانەكان توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نامێنێ هەروەك لە چەندین وڵات روویدا و بۆ تێپەركردنی ئەم ڤایرۆسە رۆلی هەموو كەس پێویستە كە هاوكاری نێوانیان زۆر گرنگە و نمونەی سەركەوتنی ئەوروپا و چەندین وڵاتی تر گرنگن پێویستە خۆراگربی و بەهێزبیت ئەمەش تێدەپەڕێ.

هەندێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن مەترسیدارترین ڤایرۆسن، ئەگەر دەتەوێ سەلامت بیت، دایانخەو سەیری یاریەك یان شتێكی كۆمیدی بكە. هەوڵدە لە 24 سەعات دا بەلانی كەم سەعاتێك پێبكەنی ئەگەرنا هەر لەوگۆڕەی تووشی شەڕی ناوخۆ ببی.

print

 209 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*