سەرەکی » کەلتوور » بە خەیاڵی پڕاڤداوە

بە خەیاڵی پڕاڤداوە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (‎بە خەیاڵی پڕاڤداوە) نووسینی مەسعودی مەلا هەمزە، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

ئەم کتێبە توێژینەوەیەكی زانستی رۆژنامەنووسە، دەربارەی دۆخی میدیا بەگشتی و میدیای حزبی بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان. ‎ئەم توێژینەوەیە پێشەكییەكەی لەلایەن رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵڵا-ەوە نووسراوە.

نووسەر كتێبەكەی دابەش كردووە بەسەر 3 بەشی سەرەكیدا بەمشێویە: بەشی یەكەمی تەرخانكراوە بۆ سەرەتاكانی سەرهەڵدانی حزبایەتی و سەرهەڵدانی میدیای حزبی لە هەرێمی كوردستان.

‎بەشی دووەمی توێژینەوەکە بۆ گەشەسەندنی میدیای حزبی لەكوردستان تەرخانكراوە، هەر لەو بەشەدا سەرهەڵدانی میدیای ئەهلی و سەربەخۆ و میدیای سێبەر (میدیای پۆست حزبی) خراوەتەڕوو.

‎بەشی سێیەمی توێژینەوەكەش تەرخانكراوە بۆ دۆخی ئێستای میدیای حزبی لەكوردستان و هۆكارەكانی پاشەكشەی میدیاكە، هەروەها باس لە شوێنگرەوەكانی میدیای حزبی كراوەو ئەوە خراوەتەڕوو كە چۆن هێزە سیاسییەكان خەریكی دامەزراندنی میدیای ترن و خەریكە میدیای حزبی لەكوردستان دەپووكێتەوەو دەبێتە میدیای كەسی حزبی.

‎لەو توێژینەوەیەدا نووسەر دەستەواژەی میدیای (پۆست حزبی) بۆ ئەو میدیا سێبەرانە بەكارهێناوە كە وەك سەربەخۆو بێ لایەن خۆیان نمایش دەكەن.

كتێبەکە توێژینەوەیەكی چڕو پڕەو تێیدا بەوردی کار لەسەر دۆخی میدیای حزبی لەكوردستان و بەربەستەكانی بەردەم ئایندەی كاركردنی میدیای حزبی لە كوردستان کراوە.

print

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*