سەرەکی » زانست » یەكەمین مۆزەخانەی ژێر دەریا لە یۆنانە

یەكەمین مۆزەخانەی ژێر دەریا لە یۆنانە

بۆ یەكەمینجار لە یۆنان مۆزەخانەیەك لەژێر دەریادا دەكرێتەوە كە یەكەمین مۆزەخانەی لەو جۆرەیە لە جیهاندا.

دەسەلاتدارانی یۆنان لەنزیك كەناری دوورگەی (ئەلونیسۆس)ی سەر بە كۆمەڵە دورگەی ئیجەی خۆرئاوا یەكەمین مۆزەخانەی ژێر دەریایان كردەوە.

سەبارەت بەم مۆزەخانەیە (ماریا ئاگالو) سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی (ئەلونیسۆس) وتی» ئەو مۆزەخانەیە پێی دەوترێت(پارسنیۆن، داروپەردووی كەشتییە كۆنەكان)، مەبەستیش ئەو كەشتییانەیەكە بەهەزاران گوڵدانی گڵینەی باركراوەوە‌و بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە لە ساڵی (425)ی پێش زاییندا دا تێكشكاوەو نقووم بووە».

ئەو وتیشی» كەشتییە نقوومبووەكە لە قوڵایی 21 بۆ 28 مەتردایەو لەنزیك كەناری دوورگەی (پیرستەر)ەوەیەو نزیكەی (3-4) هەزار گوڵدانی گڵینەش لەو ناوچەیە دەبینرێت كە هێشتا لەو قوڵاییەدا بە ساغیی ماونەتەوە كە ئەمەش بۆ یۆنان یەكێكە لە دۆزینەوە زۆر نایابەكان».

لێپرسراوێكی باڵای مۆزەخانەكانی یۆنانیش دەڵێت» بەڕاستیی ئەم مۆزەخانەیە شتێكی سەرنج ڕاكێشەو هەوڵ دەدەین زۆرترین كەس بەبینینی دڵخۆش بن».
ئەو دەڵێت» مۆزەخانەكە لەڕۆژی (3)ی مانگی ئابەوە كراوەتەوەو تا (2)ی ئەیلول پێشوازیی لەو سەردانیكەرانە دەكات كە دەتوانن بچنە ژێر ئاوەوە و ئەوانەشی كە نەتوانن ئەوا لەرێگەی واقیعی گریمانەییەوە كە لەمۆزەخانەی شاری(ئەلونیسۆس) دابینكراوە دەتوانن ئەو كەرەسانە ببینن».

دەسەڵاتدارانی ناوچەكە بە نیازن(4)مۆزەخانەی هاوشێوە بۆ داروپەردووی كەشتییە نقومبووەكانی سەدەكانی بەر لە زایین بكەنەوە كە لەو ناوە نقووم بوون و چەندین سەدەیە بە ئارامیی لە ئاوەكانی نزیك یۆنان ماونەتەوە بۆئەوەی سەرنجی زۆرترین گەشتیار ڕاكێشن بۆ ناوچەو وڵاتەكەیان.

سەرچاوە: پێگەی الغد

print

 127 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*